ئه‌رێ كه‌شوهه‌وايێ گه‌رم كاریگه‌ری ل سه‌ر ده‌رمانان هه‌یه؟
وشه:
به‌كارهێنانی ده‌رمان به به‌رده‌وامی یه‌كێكه له لایه‌نه گرنگه‌كانی چاودێریی ته‌ندروستی و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش، گرنگه به كاریگه‌ر بمێنێته‌وه و ڕۆڵی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی كارا ئه‌نجام بدرێت.
به تێكڕا 25 پله‌ی سه‌دی
هه‌موو ده‌رمانه‌كان ماده‌یان تێدایه كه هه‌ستیارن به هه‌ندێك حاڵه‌ت، له‌وانه پله‌ی گه‌رمی. بۆیه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بزانین گه‌رما چۆن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كان ده‌بێت.
پێشنیار ده‌كرێت زۆربه‌ی ده‌رمانه به ڕه‌چه‌ته و بێ ڕه‌چه‌ته‌كان له شوێنێكدا هه‌ڵبگیرێن كه به “پله‌ی گه‌رمی ژووری كۆنترۆڵكراو” ناسراوه كه به تێكڕا 25 پله‌ی سه‌دییه.
ده‌رمانه‌كان به تایبه‌تمه‌ندی زۆر توند دروست ده‌كرێن و هه‌ركاتێك بتوانرێت ئه‌م به‌رهه‌مانه به شێوه‌یه‌ك دیزاین كراون، له پله‌ی گه‌رمی ژووردا جێگیر بمێننه‌وه.
پله‌ی گه‌رمی زۆر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كه هه‌یه، بۆیه پێویسته گرنگی به ڕێنوێنییه‌كانی هه‌ڵگرتن بدرێت له‌سه‌ر لێبڵه‌كه. هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه هه‌ندێك ده‌رمان وه‌ك ئه‌وانه‌ی له شێوه‌ی حه‌بدان زیاتر به‌رگه‌ی گۆڕانی پله‌ی گه‌رمی بگرن، به‌ڵام ده‌رمانه شله‌كان وه‌ك ئه‌نسۆلین هه‌ستیارن به‌رانبه‌ر گۆڕانكاری پله‌ی گه‌رمی.
ماده كیمیاییه چالاكه‌كانی ناو ده‌رمانێك شێوه‌ی گه‌ردیله‌یی خۆیان ده‌گۆڕن كاتێك به‌ر پله‌ی گه‌رمی جیاواز ده‌كه‌ون، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی تێكچوونی ده‌رمانه‌كه. ئه‌م تێكچوونه ده‌توانێت ده‌رمانه‌كان كه‌متر كاریگه‌ر بكات و له‌وانه‌یه ببێته هۆی كاریگه‌ری نوێ یان جیاواز.
دۆڵاب یان سندووقێكی فێنك و وشك به‌گشتی شوێنێكی باشه بۆ هه‌ڵگرتنی ده‌رمان. دڵنیابه هه‌ر ده‌رمانێك كه له حه‌مامدا هه‌ڵگیراوه له‌ناو ده‌فری ئه‌سڵی خۆیدا هه‌ڵیبگره، له‌گه‌ڵ مۆری هه‌واگۆڕكێ بۆ ئه‌وه‌ی زیانی به‌رنه‌كه‌وێت كاتێك شێ و هه‌ڵمی دوشێكی گه‌رم ده‌گات پێی.
ئه‌گه‌ر ده‌رمان له چێشتخانه هه‌ڵبگیریت، پێویسته له سۆبه و مایكرۆوه‌یڤ دوور بن، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر هه‌ڵاوسان له پله‌ی گه‌رمی و شێدا مسۆگه‌ر بكرێت. به‌ڵام دڵنیابه ده‌رمانه‌كان له شوێنێك دابنێ كه منداڵان نه‌توانن پێی بگه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی