نیسان 25, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مه‌زنترين ئەڵماسێ پەمەیی هاته‌ ديتن

مه‌زنترين ئەڵماسێ پەمەیی هاته‌ ديتن

وشه‌:
كرێكارانی كانگەیەك لە ئەنگۆلا لە كیشوەری ئەفریقا، ئەڵماسێكیان دۆزیوەتەوە كە بە گەورەترین ئەڵماس لە 300 ساڵی بەرلە ئێستە لە دنیادا هەژمار دەكرێت. حكوومەتی ئەو وڵاتەیش دەڵێ بەهای نرخەكەی بەهیچ ژمارەیەك نایەتە خەمڵاندن.

پێگەی “ئیلاف” ئەمڕۆ پێنجشەم 28ی تەمووز بڵاوی كردووەتەوە، ژمارەیەك كرێكار كە لە كانگەی “گوڵی لولو” لە ئەنگۆلا كار دەكەن، ئەڵماسێكیان دۆزیوەتەوە رەنگی پەمەییە و بە گەورەترین ئەڵماس لە دنیادا هەژمار دەكرێت. پسپۆران دەڵێن ماوەی 300 ساڵە ئەڵماسی بەو شێوە گەورەیە نەدۆزراوەتەوە.

پێگەكە ئاماژەی داوە، كێشی ئەڵماسەكە 170 قیراتە و لەبەرئەوەی لەو كانگەیە دۆزراوەتەوە، ناویی ئەڵماسەكەیان ناوە “گوڵی لولو”، ئەو كانگەیە دەكەوێتە باكوری رۆژهەڵاتی ئەنگۆلا.

كۆمپانیا “لۆكابا دایمند” كە هاوبەشی حكوومەتی ئەو وڵاتەیە، لە بەیاننامەیەكدا بۆ وەبەرهێنانی ئەڵماس و زێڕ و خشڵ روونی كردووەتەوە، تا ئێستە ئەڵماسێكی لەو شێوەیە پەمەیی و بەو گەورەییە نەدۆزراوەتەوە، بۆیە بەهاكەی بۆ فرۆشتن و نرخەكەی نازانرێت.

حكوومەتی ئەنگۆلا، دڵخۆشیی خۆی بۆ دۆزینەوەی ئەو ئەڵماسە لەو كانگەیە دەربڕیوە كە خۆیشی هاوبەشە لە كانگەكە، رای گەیاندووە كە دۆزینەوەكە مێژووییە و ئەو جۆرە ئەڵماسە بە باشترین بەردی نایاب هەژمار دەكرێت.

وەزارەتی كانگەی ئەنگۆلا لەسەر زمانی وەزیرەكەی گوتوویەتی، ئەو ئەڵماسە ژمارەی پێوانەیی شكاندووە، بۆیە گرنگیی ئەنگۆلای لە زیادكردنەكانی دنیادا دەرخست بەتایبەتی لە بواری دۆزینەوەی ئەڵماسدا.

پێشبینی دەكرێ ئەو ئەڵماسە لە خانەكانی زیادكردندا بە نرخێكی خەیاڵی بفرۆشرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi