ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پێشهاته‌كى نوو ل دۆر ئايندێ رۆناڵدۆيى

پێشهاته‌كى نوو ل دۆر ئايندێ رۆناڵدۆيى
رووداو دیجیتاڵ

چارەنووسی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانە مانچێستەر یونایتد تاوەکو ئێستا روون نییە، یانەکە داوای روونکردنەوە لە یاریزانەکە دەکات و میدیای بەریتانیاش پێشهاتێکی نوێ ئاشکرا دەکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ 20 رۆژە نەگەڕاوەتەوە یانەی مانچێستەر یونایتد، بەشداریی لە هیچ یەکەیەکی مەشقی یانەکەدا نەکردووە و دەیەوێت لەو یانەیە بڕوات، بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێدا بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا بکات، کە مانچێستەر یونایتد نەگەیشتووەتە ئەو خولە.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی، ئەگەری هەیە یانەی مانچێستەر یونایتد رازی ببێت بە دەستبەرداربوون لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بەڵام بەشێوەیەکی هەمیشەیی نا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کارگێڕیی مانچێستەر یونایتد بیر لەوە دەکاتەوە بەشێوەی خواستن دەستبەرداری رۆناڵدۆ ببێت، بەڵام بەر لەوە دەبێت یاریزانەکە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، کە گرێبەستی ئێستای تەنیا ساڵێکی ماوە.

ئێریک تێن هاگ، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد زیاتر لە جارێک رایگەیاندووە، دەیانەوێت وەرزی داهاتوو لەگەڵ رۆناڵدۆ بەیەکەوە کاربکەن و ئەو یاریزانە لە پلانەکانی ئەواندایە.

بەپێی چەند سەرچاوەیەک، خۆرخی مێندێز، بەڕێوەبەری کارەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەنگاوەکانی لەگەڵ بایرن میونشن و چێڵسی دەستپێدەکاتەوە، بۆ ئەوەی یەکێک لەو دوو یانەیە رازیبکات، کریستیانۆ رۆناڵدۆ ببەنە ریزەکانیان.

پێشتر یانەی بایرن میونشن بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاندووە، گواستنەوەی رۆناڵدۆ لەگەڵ فەلسەفەی ئەوان ناگونجێت، تۆماس تۆخێل، راهێنەری یانەی چێڵسیش نایەوێت یاریزانەکە بباتە تیپەکەی لەکاتێکدا بارودۆخی باش نییە و ئەنجامەکانیشی لە یارییە دۆستانەکاندا خراپن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi