ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پێگهۆرێ رۆناڵدۆى ل مانچێستەر یونایتد

پێگهۆرێ رۆناڵدۆى ل مانچێستەر یونایتد
رووداو دیجیتاڵ

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەرگای گفتوگۆکردنی لەگەڵ خۆرخی ئانتوان، بەڕێوەبەری کارەکانی پاوڵۆ دیبالا، ئەستێرەی پێشووی یوڤێنتوس کردەوە، بۆ ئەوەی لە ئەگەری رۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی میرەری بەریتانی، یانەی مانچێستەر یونایتد گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە دەکات، بۆ ئەوەی لەسەر مووچەی یاریزانەکە بگەنە رێککەوتن و یاریزانەکە بێبەرامبەر رووبکاتە یانەکە، بەتایبەتیش دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی رۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەکە.

دیبالا گفتوگۆ لەگەڵ یانەکانی ئینتەر و میلان دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری خۆی نەداوە بچێتە کام یانە، لەکاتێکدا یاریزانەکە داوای مووچەیەکی بەرز دەکات و یانەکانی ئیتاڵیاش بەئاسانی ناتوانن داواکارییەکانی جێبەجێبکەن.

دیبالا دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی یانەی یوڤێنتوسی دوای بردنەوەی 12 نازناوی جیاواز و تۆمارکردنی 115 گۆڵ لە 293 یاریدا بەجێهێشت، هێشتا روون نییە ئایندەی ئەو یاریزانە لە کام خول و کام یانە دەبێت، مانچێستەر یونایتدیش دەیەوێت سوود لەوە وەربگرێت، بۆ ئەوەی یاریزانەکە بباتە ئۆڵدترافۆرد، بەتایبەت کە مووچەی یاریزانەکە کێشە بۆ یانەکە دروست ناکات.

میدیای بەریتانیا دەڵێت ” کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای رۆیشتنی لە مانچێستەر یونایتد کردووە، لەکاتێکدا یانەکە وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگدا یاری ناکات و تاوەکو ئێستاش هیچ گرێبەستێکی لە گواستنەوەی هاوینەدا ئەنجامنەداوە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi