نیسان 16, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چەند خاڵێن گرنگ بۆ سەركەفتنا قوتابی ل ئه‌زموونێن داويا سالێ دا 

چەند خاڵێن گرنگ بۆ سەركەفتنا قوتابی ل ئه‌زموونێن داويا سالێ دا 

باسنيوز:

بۆ ئەوەی لە خوێندن سەرکەوتوو بیت، پێویستیت بە دوو شتە:

یەکەم: خۆت بناسیت.

دووەم: هونەری سەعیکردن بزانیت.

١- خۆناسین: واتە ناسینی مێشک و تواناکانی مێشکت.
خۆقبووڵکــردن بــەو شــێوەیەی کــە هەیــت، واتــە خــۆ بە کــەم نەزانین و دیاریکردنی ئامانج و بڕوا بەخۆبوون و تێڕوانینت بەرامبەر بە خۆت باش بێت.

٢- هونەری سەعیکردن:
بۆ ئەوەی خوێندێکی باش بكەیت، ئەم خاڵانە جێبەجێ بکە:

١ – خــۆت بــۆ خوێنــدن ئامادە بکــە، واتــە کە دەســت بە خوێنــدن دەکەیــت، بیــر و خەیاڵــت تەنیــا لای خوێنــدن بێــت و مێشــکت ئاڵـۆز نەبێـت و بەوپـەڕی ئامادەباشـییەوە دەست بە خوێنـدن بکە.
٢- باشــرین شــێوازی خوێنــدن لە ژوورێکدایــە، کە شــتی ســەرنجڕاکێشــی تێدا نەبێــت و بە دانیشــتن لەســەر کورســی و مێــز بخوێنیــت باشترە.
٣- بۆ ئـەوەی مێشـکت ماندوو نەبێـت، باشـرە ۲٥ خولـەک بخوێنیـت و پێنج خولـەک پشـوو وەربگریـت.
٤- دوورکـەوە لەو شـتانەی کاتـت لێ دەبەن، وەک مۆبایـل و تیڤـی و هاوڕێـی خـراپ.
٥ – لابردنــی ئەو شــتانەی هەستیاریی دروســت دەکەن، وەک لەبەرکردنــی جلوبەرگــی تەنــک و ســاردی و گەرمــی و پەرشــوبڵاویی ژوورەکــەت.
٦- خەیـاڵکـردن بـۆ داهاتوویەکـی بـاش و بیرکردنـەوەی گەشـبینانە لە هەمـوو شـتەکان.
٧- بەکارهێنانــی ئــەوەی ئەیخوێنیــت، چونکــە هەر شــتێکت بـەکار هێنـا، لەبیـرت ناچێتەوە. بۆ نموونە، باسکردنی ئەو بابەتـەی ئەیخوێنیــت بۆ خــۆت لەبــەر ئاوێنــە، یــان بــۆ هاوڕێکانت، ئەگەر بە کۆمەڵ خوێندنتان.
٨- بۆ ئــەوەی توانــای ســەعیکردنت بــاش بێــت، پێویســتە وزەی دەماریـت کامل بێـت.
بۆ ئەمـەش پێویسـتە لـە دوو شـت دوور بیـت:
یەکەم: زۆر قسەکردن و زۆر بڵێیی.
دووەم: تووڕەبوون.
بۆ ئەوەی وزەی دەمارەکانت بەهێز بێت، (خەوتن) زۆر گرنگە.
٩- تەنیــا یــەک هۆیەلــی خوێنــدن بــەکار بهێنــە، بۆئــەوەی ماددەکانــی خوێندنــت لــێ تێکــەڵ نەبێــت.
١٠- کات بەفیـڕۆ مـەدە و سـوود لـە کات وەربگـرە، ئەگەر خشـتەی وانـەخوێندنـت هەبێـت زۆر بـاشترە.

خواردن و کاریگەرییەکانی لەسەر خوێندن

خواردنێـک نییـە ئەگـەر بەشـێوەیەکی تەندروسـت بەکار بێـت و ســوودی نەبێــت، بــەڵام لە کاتــی تاقیکردنــەوەكاندا، دەبێــت قوتابــی ئــاگاداری خــۆی بێــت و هەندێــک خــواردن هەیــە لێیــان دوور بکەوێتــەوە و هەندێــک ڕێنوێنی پەیڕەو بــکات، بــۆ نموونە:
– واباشترە لـەبری سێ ژەمـی قـورس، پێنج بـۆ شەش ژەمـی سـووک بخۆیـت.
– بــۆ ئــەوەی ئاســتی شــەکری خوێنــت هاوســەنگ بکەیــت و گەدەشــت قــورس نەبێــت،
لـە مـاوەی تاقیکردنـەوەدا لە شـیرینی و شـەکری دەسـتکرد دوور
بکـەوە، یـان کەمیـان بکەوە.
– لـەم ماوەیـەدا لـە کاربۆهیدراتیـش دوور بکەوە، بـەڵام ئــەو خواردنانــە بخۆ، کــە پڕۆتیـنیـان تێدایــە، وەکــو گۆشــت و ماسـی و مریشـک و هێلکـە، شـیر.
– تەنیـا لەکاتـی برسـییەتیدا نـان بخـۆ، نـەک ئەو کاتانـەی، کـە لـە خوێنـدن بێزاریـت، زۆبـەی قوتابیـیان هـەر کـە بێزار بـوون دەسـت دەكەن بە شــیرینی و میــوە خــواردن، ئــەوە بزانــە کــە زۆر خــواردن لەشـت قـورس دەکات و چالاکیی مێشکیشـت کەمتر دەبێتـەوە.

ئـەوەت لەبیـر بێـت، کـە ٪ ٨٥ی مێشـک ئـاوە، بۆیـە کافاییـن کــەم بکــەوە و لەبــری ئــەوە ئــاو زۆر بخــۆوە، چونکــە ئــاو وادەکات، کــە مێشــک باشـتـر کار بــکات و کارەبــای مێشکیش
زیــاد دەکات و توانــای وەبیرهێنــاوە ئاســانتر دەکات.
خواردنــەوە گازی و تەنانــەت شــەربەتی رسوشــتیش مەخــۆوە، چونکــە ئەمانــە پــڕن لە شــەکر و وزەیەکــی کاتیــت دەدەنــێ. بێ گومـان ئەمـە مانـای ئـەوە نییـە، کـە خـۆت لە برسـان بکوژیـت، بەڵکــوو هەندێــک خواردنیــش هەن، کــە دەبێــت لە کاتــی تاقیکردنــەوەکان بیانخۆیــت، چونکــە مێشــک بەهێز دەکــەن، وەک:
– چــەرەزات: فســتەق و بــاوی و گوێــز، کــە بڕێکــی زۆری ترشــەڵۆکی چەوریـیـان تێدایــە و مێشــک زۆر چــالاک دەکــەن.
– سێو: خواردنــی یــەک ســێو ڕۆژانــە ئەنجامــی زۆر باشــی دەبێــت.
– شــوکولاتەی ڕەش: ئــەم جــۆرە شــوکولاتە هاتوچــۆی خوێــن بــۆ مێشــک ئاســانتر دەکات و مێشــک چــالاک دەکەن.
– ئـەو خواردنانـەی کاربۆهیدراتیـان تێدایـە: وەکـو سـپاگێتی و نـان، دەبـێ بـە بڕێکـی کـەم بخورێـن.
– تــوو و گێــاس و شــاتوو و تووتــڕک و تــرێ: ئەمانــە هەموویــان
بەســوودن.

ڕێگاکانی فڕێدانی ترس لە قورسی بابەتەکان

١- بەکارھێنانی (ماجیک)ی رەنگاوڕەنــگ، بۆ نموونە: ڕەنگــی ســوور بــۆ مێــژوو بێــت لــە کتێبەکــەت. زەرد بــۆ نووســینەکان. ســەوز بــۆ نــاوی ئــەو کەســانەی، کــە نامانەوێــت
بیرمــان بچنـەوە. ئەمــە تەنیــا بــۆ جوانــی و سەرنجڕاکێشــان نییــە، لەھەمانکاتــدا کارئاســانیمان بــۆ دەکات، بــۆ گەڕانــەوە بــۆ زانیاریـیـەکان و پاراســتنیان.
٢ – ھەوڵـدان بـۆ ئـەوەی گۆڕانـکاری دروسـت بکەیـت، بـۆ نموونە، سـەعیکردن بـەکۆمـەڵ، ھـەم لـە رۆتیـن رزگار دەبێـت، لەلایەکی دیکەشەوە، هەم دەبێتە ھــۆی ئــەوەی زانیــاریی زیاتــر وەربگریــت و ببەخشـیت.
٣ – خـۆت ڕابھێنـە لەسەر ئەوەی، دوای تەواوکردنـی بەشـێک سـەیری فیلمێـک بکـەی، یـان لەگـەڵ ھاوڕێکانـت بچـۆرە دەرەوە یـان بـڕۆ لـەدەرەوە.
نانێــک بخــۆ، یاخــود لــە باخەکــەی ماڵــەوە کەمێــک ھــەوا ھەڵمــژە، بــۆ ئەوەی دەروونــت بحەوێتــەوە و مانــدوو نەبیــت.
٤ – بەکارھێنانـی کـورتکـراوە لەسـەر کاغـەزی رەنگاوڕەنـگ، ئەمـە سـوودی ھەیـە بـۆ رێکخسـتنی بەشـەکانی کتێـب.
٥ – گوێگرتــن لــە (میوزیــک) ھۆکارێکــە بــۆ زیاتــر ســەرنجدان و چالاکبوونــی مێشــک تــا زیاتــر ســەعی بکەیــت.
٦ – کاتێکــی بــاش تەرخــان بکــە بــۆ پشوو و خەوتــن و
وازھێنـان لە مانـەوە تـا درەنگانـی شـەو، لە رووی زانستییشـەوە شەش تا هەشت کاتژمێــر رۆژانــە گرنگــە بخەویــت.
٧ – بــە لیســتێک یان خشــتەیەک ھەوڵ بــدە کاتەکانــت بەپێــی گرنگیــی ماددەکانــی وانەکــە دابــەش بکەیــت.
٨ – دروســتکردنی دیکۆرێکــی جــوان و گونجــاو بــۆ کتێبەکانت، هەوڵ بـدە ئـەو کتێبانـەی، کـە لەبەردەسـتتدان وێنـەی جــودا و نەخشــەی ڕەنــگاوڕەنگیــان بــۆ دابنێــی.
٩- دانانــی ئامانجــی بچــووک، کــە ئەگــەری بەدیھاتنــی ھەبێــت، نــەک ئامانجــی گــەورە، کــە رەنگــە بەدیھێنانــی ئەســتەم بێــت، کــە ئەمــە دەبێتــە ھــۆی رووخانـی بیرکردنــەوەت.
١٠ – ھەوڵ بـدە لەسـەر ھەندێـک کاغـەز ئـەو رسـتانە بنووسـیت، کـە ھانـت دەدەن، پاشـان ھەڵیبواسـیت.

سەرچاوە: کتێبی چۆن لە تاقیکردنەوەکان سەرکەوتوو دەبیت؟

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi