ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

جیاوازی يا زۆر يا تەمەنى دناڤبه‌را ژن و مێرا دا بۆچی يا خرابە؟

جیاوازی يا زۆر يا تەمەنى دناڤبه‌را ژن و مێرا دا بۆچی يا خرابە؟

باسنيوز:

مرۆڤ لە هاوسەرگیریكردندا، هەموو كاتێك بە دوای تەمەندا ناگەڕێت، بەڵكوو بەدوای خاڵی دیكەدا دەگەڕێت كە لە كەسێكەوە بۆ یەكێكی دیكە جیاوازە، بەڵام بەپێی توێژینەوەكان، هەندێك لەوانەی كە ژنی دووەم و سێیەم و چوارەم دێنن، بە گشتی بەدوای ئەوەدا دەگەڕێن كە هاوسەرگیری لەگەڵ كچێكی تازە پێگەیشتوو یان زۆر گەنج بكەن، بۆیە لە هەندێك حاڵەتدا دەبینین جیاوازیی تەمەنی پیاوەكە لەگەڵ ژنەكەی زیاتر لە ۲٥ تا ٣٥ ساڵ دەبێت! لێرەدا خراپییەكانی ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە و باشییەكانی كەمیی جیاوازیی تەمەنی نێوان ژن و مێرد بەپێی راپۆرتێكی گۆڤاری بەناوبانگی (سیدتي)ی عەرەبی دەخەینە ڕوو.

خراپییەكانی جیاوازیی زۆری تەمەن لە نێوان ژن و مێرد:

١- زەحمەتیی تێگەیشتن لە یەكتر و هاوبەشیكردن لەگەڵ یەكتر:
كاتێك جیاوازیی تەمەن زۆر دەبێت لە نێوان ژن و مێرد، ناكۆكی و دووریی ئامانجەكان و گرنگیدانەكان زۆرتر دەبن، ئەمەش وادەكات یەكێك لە هاوسەرەكان كە لەبەر هەر هۆكارێك خۆی بە بەهێز دەزانێت، هەوڵ بدات بۆچوونی خۆی بسەپێنێت بەسەر هاوسەرەكەی دیكەدا.

پاش چەند ساڵێك، هاوسەرە گەنجەكە تازە دەگاتە ترۆپكی گەنجیی خۆی، بیرکردنەوە و ئارەزوو و دنیابینی تایبەتی دەبێت، کەچی هاوسەرە بەتەمەنەكە پیرتر دەبێت و هاوبەشیكردنی گەنجێك لەگەڵیدا زۆر قورس دەبێت، ئەمە هەم بۆ ژیانی تایبەت و بابەتی سەرجێییكردن، هەم بۆ ژیانی ئاسایی رۆژانە وەك هاتوچۆكردن و گەشت و سەیران.

٢- هەوڵدانی هاوسەرە بەتەمەنەكە بۆ گۆڕینی بیركردنەوەی هاوسەرە گەنجەكە:
گۆڤاری (سیدتي) جەخت دەكاتەوە كە لە زۆربەی حاڵەتە هاوشێوەكان، هاوسەرە پیرەكە هەوڵ دەدات بۆچوون و بیركردنەوەی هاوسەرە گەنجەكە بگۆڕێت، بەو پاساوەی لەو گەورەترە و ئەزموونی زۆرترە، زۆرجاریش ناچاری دەكات بیركردنەوەكانی قەبووڵ بكات لە كاتێكدا بۆ گەنجێك ئەم جۆرە بیركردنەوانە زۆر زەحمەتن.

٣- ترسی نەخستنەوەی وەچە و بەشدارینەكردن لە پەروەردەكردنی منداڵ:
بەپێی گۆڤارەكە، زۆربەی ئەو باوكانەی كچە گەنجەكانیان بە پیاوێكی پیر دەدەن، ترسیان لەوە هەیە ئەگەر منداڵیشیان بوو، لە تەمەنێكی بچووكدا بەبێ باوك بمێننەوە چونكە هاوسەرە بەتەمەنەكە چووەتە قۆناغی پیرییەوە.
بەپێچەوانەشەوە كاتێك كوڕەكانیان ژنێكی بەتەمەن دێنن، ترسیان لەوە هەیە كە ژنەكە منداڵی نەبێت.

٤- لاوازیی لە ژیانی هاوسەری:
جیاوازیی زۆری تەمەن، كار لە ژیانی تایبەتیی هاوسەران دەكات، لە زۆربەی حاڵەتەكاندا هاوسەرە بچووكەكە ئاسوودە نییە، هاوسەرە بەتەمەنەكەش بەهۆی ئەوەی ناتوانێت ئەركە تایبەتەكانی خۆی (وەك سەرجێیی كردن) هاوشێوەی كەسێكی گەنج جێبەجێ بكات، متمانەی بە هاوسەرەكەی كەمترە و راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ چاودێری دەكات، بۆیە لەم جۆرە خێزانانە لە كۆتاییدا هاوسەرە تەمەن بچووكەكە بە ژیانی خۆی باج دەدات.

٥- ناكۆكی و دووریی ئامانجەكان: هەروەك گۆڤارەكە دەڵێت، هاوسەرە بچووكەكە ئامانجی پێكهێنانی خێزان، وەچەنانەوە و بەختەوەرییە لە ژیانیدا، بەڵام هاوسەرە بەتەمەنەكە زۆرتر ئامانجی پڕكردنەوەی هەندێك حەزی كاتی و چێژ بینینە لەو ماوەیەی كە لە ژیانیدا ماوە.

٦ـ هەموو ئەم کێشانە، زیاتر دەبن و کێشەی گەورەتر بەدوای خۆیاندا دێنن، ئەگەر لە حاڵێکدا، فرەژنی لەئارادا بوو، بۆ نموونە ئەگەر هاوسەرە گەنجەکە ژنی دووەم یان سێێەم یام چوارەمی پیاوە بەتەمەنەگە بوو.

جیاوازیی تەمەن چەند بێت؟

گۆڤارە عەرەبییەكە ئامۆژگاریی خەڵك دەكات بەوەی ئەگەر هاوسەرگیرییان كرد، جیاوازیی تەمەنی نێوان هاوسەرەكان تا پێنج ساڵ بێت ئاساییە و ئەم جیاوازییە بە هۆكارێك بۆ لێكتێگەیشتن و بەدیهێنانی خەونەكانی هەردوولا دەبینێت.
لایەنە باشەكانی كەمیی جیاوازیی تەمەن:
١- پیاو توانای بەرگەگرتنی زۆرتر دەبێت و توانستی سەركردایەتیكردنی خێزانەكەشی زیاتر دەبێت.
٢- ڕێزی هاوبەش لە نێوان هەردوو هاوسەرەكە دروست دەبێت و لە ناخیشەوە ڕێز لە یەكتر دەگرن نەك تەنیا بە نمایش.
٣- ژن سۆز و خۆشەویستی لە هاوسەرەكەی هەست پێ دەكات و لە ژیانیشیدا لە لایەن مێردەكەیەوە هاوكاری دەكرێت، بە پێچەوانەشەوە.
٤- لە زۆربەی حاڵەتەكاندا ژیانێكی ئارام و سەقامگیریان دەبێت و بە شێوەیەكی ئاسایی منداڵەكانیان پەروەردە دەكەن.
٥- زۆربەی جار ئەو هاوسەرانەی تەمەنیان لە یەكترەوە دوور نییە، ئامانجەكانیان لەیەك دەچێت، ئەمەش رەگەزێكی سەرەكییە لە پەیوەندیی سەركەوتووی هاوسەران، چونكە كاتێك ئامانجەكانیان لە یەكەوە نزیك بوو، هاوكاری یەكتر دەبن بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi