ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

زیدان دێ بته‌ راهێنەری پاریس سانجێرمان؟

زیدان دێ بته‌ راهێنەری پاریس سانجێرمان؟
رووداو دیجیتاڵ

لەکاتێکدا دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی کیلیان ئێمباپێ، ناوی زینەدین زیدان، بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە بەستراوەتەوە، بەڵام زەحمەتە ئەو ببێتە راهێنەری یانەکە.

رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی دوایین پێشهاتی لەبارەی زیدان بڵاوکردەوە و دەڵێت ” لەگەڵ ئەوەی میری قەتەر گفتوگۆ لەگەڵ زیدان دەکات بۆ ئەوەی رازی بکات پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت، بەڵام زەحمەتە رازی ببێت ببێتە راهێنەری یانەکە، ئەو هێشتا خەونی ئەوەیە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا وەربگرێت و خۆی بۆ وەرگرتنی هەڵبژاردەکە ئامادەدەکات لە دوای مۆندیالی 2022ـی قەتەر.”

بەپێی سەرچاوەکە لەکاتی دەستنیشانکردنی لویس کامپۆس، وەک بەڕێوەبەری وەرزشی نوێی یانەکە، هەموو شتێک لەبارەی راهێنەری داهاتووی یانەکەش یەکلادەبێتەوە، بەڵام پاریس سانجێرمان کاردەکات بۆ ئەوەی هەیکەلی تیپەکەی رێکبخاتەوە، بۆ ئەوەش دەیەوێت چەند یاریزانێکی نوێ بگوازێتەوە، کە عوسمان دێمبێلی لە پێشەنگی پلانەکانی یانەکەدایە و میدیای فەرەنسا دەڵێت ” یاریزانەکە یەک هەنگاو لە یانەکەوە دوورە.”

پاریس چەند یاریزانێکی دەستنیشانکردووە بۆ ئەوەی دەستبەرداریان ببێت، کەس جێگەی مسۆگەر نییە و ئەگەری هەیە نەیمار داسیلڤاش بفرۆشێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi