شوڕته ب فه‌رمی بوو قاره‌مانا خۆلا نایابا عێراقێ
کوردستان TV
یانه‌ی شوڕته ئه‌مڕۆ سێشه‌م به فه‌رمی و بۆ شه‌شه‌مجار له مێژووی خۆیدا بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی عێراق دوای بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی قووه جه‌وییه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌ردوو یانه‌ی شوڕته و قووه جه‌وییه له یارییه‌كی دواخراوی گه‌ڕی 27ی خولی نایابی عێراقدا له‌نێو یاریگه‌ی شه‌عب ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
یارییه‌كه به دوو گۆڵی خاوێنی یانه‌ی شوڕته كۆتایی هات كه یاریزانان مه‌حموود مه‌واس له خوله‌كی 26 و عه‌لی حسنی له خوله‌كی 47 تۆماریان كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه، یانه‌ی شوڕته ژماره‌ی خاڵه‌كانی كرده 82 و بۆ شه‌شه‌مجار له مێژووی خۆیدا به‌فه‌رمی بووه پاڵه‌وانی ئه‌مساڵی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی قووه جه‌وییه‌ش به 55 خاڵ له ڕیزبه‌ندی چواره‌می یانه‌كان مایه‌وه.