ساخلهميا جیهانی داخوازێ ل ههموو جیهانێ دكت ڤاكسینێ بكهنه ناچاری
كوردستان تى ڤى:
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە، ڕایدەگەینێت ئەگەر کاری بەپەلە و یەکلاکەرەوە نەکرێت بۆ چارەسەرکردنی پەتاکە، ئەوا ئەگەری مەترسی گەورە هەیە.
هانس کلۆگ بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند: پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان کە ئێستا لە 48% خەڵک پێیەوە پابەندنین، دەتوانێت هەزاران کەس لە مردن ڕزگار بکات.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە لە دوای ژەمی دووەمی ڤاکسین، ژەمی سێیەم تەرخان بکرێت بۆ هاووڵاتییان و بەکارهێنانی چارەسەرە نوێیەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسەکە.
کلۆگ گوتیشی: بە پێویستی دەزانم گفتوگۆ بکرێت لەسەر پێدانی ڤاکسین بە ناچاری لەبارەی گرنگی و باسکردنی بیرۆکەی پابەندبوونی هاووڵاتییان لە ڕووی یاسایی و ئەخلاقییەوە بخرێتەڕوو کە لەم دواییانەدا نەمسا بە چارەسەرێکی گونجاوی پەسەند کرد.
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی ڕوونیشی کردەوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەهۆی کەمتر پابەندبوونیانە بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و بەکارنەهێنانی ڤاکسینیش هۆکارێکی دیکەیە.