دوو چاره‌سه‌ريێن نوو بۆ كۆرۆنايێ هاتنه ديتن
كوردستان تى ڤى:
ئاژانسی ده‌رمانی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م گلۆپی سه‌وزی به‌كارهێنانی دوو چاره‌سه‌ری نوێی بۆ په‌تای كۆڕۆنا هه‌ڵكرد، چاره‌سه‌ره‌كانیش به ده‌رزی ده‌بێت و ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی به‌رگری و ده‌رنه‌كه‌وتنی نیشانه‌ی توند له تووشبووان.
ئاژانسه‌كه ڕه‌زامه‌ندی پێشان دا له به‌كارهێنانی ده‌رزی (رۆنابرێف) كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ڕۆشی سویسڕی و به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ریگینیرۆنی ئه‌مه‌ریكی دروستكراوه، چاره‌سه‌ره‌كه‌ی تریش بریتییه له ده‌رزی (ریگكیرۆنا) كه ئه‌ویش له‌لایه‌ن كۆمپانیای سلتریۆنی كۆریای باشوور به‌رهه‌مهێنراوه.
ستێلا كیریاكیدس كۆمیسیاری ته‌ندروستی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی دوو چاره‌سه‌ره نوێیه‌كه‌ی كۆڕۆنا ڕایگه‌یاند: نیشاندانی ڕه‌زامه‌ند له‌سه‌ر به‌كارهێنانی هه‌ردوو ده‌رمانه‌كه هه‌نگاوێكی گرینگه دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووان له نزیكه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی ئاژانسه‌كه وا ده‌كات كه پێشبینی بكرێ چاره‌سه‌ری نوێ له داهاتوودا بۆ په‌تاكه بدۆزرێته‌وه.
ده‌رزییه نوێیه‌كان بریتین له پڕۆتینات له‌سه‌ر شێوازی Y كه له‌سه‌ر له‌شی ڤایرۆسه‌كه ده‌نووسێت و وای لێ ده‌كات له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خانه‌كانی مرۆڤ لاواز بێت.
ده‌رزییه‌كان هه‌روه‌ها سیسته‌می به‌رگریی مرۆڤ دژی ڤایرۆس و سه‌رجه‌م مادده زیانبه‌خشه‌كان زیاد ده‌كات، به‌ڵام ده‌رزییه‌كه بۆ هه‌ندێ كه‌س له‌وانه‌ش بۆ به‌ته‌مه‌نه‌كان كه سیسته‌می به‌رگرییان لاوازه، سوودی ئه‌وتۆی نابێت.