فایزەر: دەرمانهكێ چارەسەريا کۆرۆنايێ دروستکر 89٪ کاریگەريا خۆ هەیە
رووداو- هەولێر
کۆمپانیای فایزەر رایدەگەیێنێت دەرمانێكی چارەسەرکردنی کۆرۆنایان پەرەپێداوە کە دەتوانێت مەترسیی مردن و خەواندن لە نەخۆشخانە بەڕێژەی لانیکەم 89٪ کەمبکاتەوە.
دەرمانی Paxlovid کە لەلایەن کۆمپانیای فایزەر بەرهەمهێندراوە و کاری لەسەرکراوە، دەبێت بەزوویی بۆ ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا بەکاربهێندرێت کە نیشانەکانی تووشبوونیان هەیە و مەترسییان لەسەرە بە تووندی تووشی نەخۆشییەکە ببن.
ئەم گوتانەی کۆمپانیای فایزەر بۆ سەرکەوتنی دەرمانەکەیان ئەوەیە کە هەر ئەم هەفتەیە کۆمپانیای مێرک رایگەیاند دەرمانەکەیان دەتوانێت بۆ چارەسەری کۆرۆنا کاریگەری باشی هەبێت، بەریتانیا دەرمانەکەی مێرکی پەسەندکردووە و هاوکات داوای 250 هەزار بڕ لە دەرمانەکەی کۆمپانیای فایزەری کردووە کە تاوەکو ئێستا پەسەندنەکراوە.
ساجید جاڤید، وەزیری تەندروستی بەریتانیا دەڵێت ئەنجامەکان بێوێنەن، دەشڵێت ئێستا دەستەی رێكخستن و بەدواداچوونی دەرمانی بەریتانیا کار لەسەر پشكنین و بەدواداچوونی سەلامەتی و کاریگەری دەرمانەکان دەکات.
وەزیری تەندروستی بەریتانیا دەڵێت ئەگەر ئەم دەرمانەی فایزەر پەسەندبکەن، ئەوەش دەبێتە چەکێكی بەهێز لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەپاڵ ڤاکسینەکان.