ل ده‌مێ پێڤه‌دانا مارى چی بكه‌ین و چی نه‌كه‌ین؟
كوردستان تى ڤى:
مار ئه‌و گیانداره خشۆكه بێ پێیه‌ی كه له دێر زه‌مانه‌وه مرۆڤ لێی ترساوه به هۆی گازگرتنی و ژه‌هره كوشنده‌كه‌ی” ئه‌وه‌ش بزانین كه زیاتر له سێ هه‌زار جۆری هه‌یه وه حه‌وت سه‌د جۆری ژه‌هراوییه.
له سه‌رتاسه‌ری جیهان ساڵانه زیاتر له پێنج ملیۆن كه‌س تووشی گه‌ستنی مار ده‌بن و له‌م ڕێژه‌یه نزیكه‌ی سه‌دوپه‌نجا بۆ دووسه‌د هه‌زار كه‌سیان گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
به هۆی هاتنی وه‌رزی گه‌رما گازگرتنی مار زیاد ده‌كات به تایبه‌تی له لادێ كان وه شوێنه گه‌شتیارییه‌كان وه پێویسته بزانین له‌و كاته چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین و چۆن بتوانین فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ كه‌سێك بكه‌ین كه مار گازی لێ گرتووه.
به‌ڵێ مار پێوه‌نادات به‌ڵكوو گاز ده‌گریت به هۆی دوو ددانی پێشه‌وه‌ی پێست بریندار ده‌كات و ژه‌هره‌كه‌ی كه له ژێر ددانه‌كانی له‌ناو كیسێكه ده‌ڕێژنته ژێر پێستی كه‌سی گاز گرتوو وه زۆرترین ئه‌ندام كه به‌ر گازگرتنی مار ده‌كه‌وێت قاچ و ده‌سته.
نیشانه زه‌قه‌كانی مار گه‌ستن بریتین له : دیار بوونی شوێنی گازگرتن وه‌كوو دوو برینی بچوكی بازنه‌یی نزیك له یه‌ك ، مورووله كردن، خوران ، سوور بوونه‌وه ، شوێنه‌كه ڕه‌نگی ده‌گۆڕێت ، ده‌ست ده‌كات به ئاوسان له‌گه‌ل هه‌بوونی ئازارێكی زۆر
له ئه‌گه‌ری توندی ژه‌هراوی بوون گۆڕانكاری له پاڵه‌په‌ستۆی خوێن، لێدانی دڵ وه گه‌رمی جه‌سته ڕوو ده‌دات له‌وانه‌یه ڕشانه‌وه، هه‌ناسه توندی، سه‌رسووڕه، لیكاو كردن ، بێهۆش بوون وه ڕاوه‌ستانی دڵی له‌گه‌ل بێت.
چی بكه‌ین و چی نه‌كه‌ین..
۱- پێش هه‌موو شتێك نابێ هه‌راسان و مشه‌وه‌ش بین وه به له‌سه‌ر خۆیی و دڵ دانه‌وه‌ی كه‌سه تووش بووه‌كه ده‌ست پێ بكه‌ین.
۲- نابێ ڕه‌فتاری ئه‌وها بكه‌ین كه‌سه‌كه تووشی دڵه‌ڕاوكێ و ترس بكات وه‌كوو قیژاندن و هاوار كردن وه نه‌بینه هۆكار بۆ زیاتر شله‌ژانی نه‌خۆش.
۳- پێویسته یارمه‌تی كه‌سی تووشبوو بده‌ین نه‌وه‌ك به دوای ماره‌كه ڕابكه‌ین به مه‌به‌ستی كوشتنی ڕه‌نگه ئه‌مه‌یان ببێته هۆی گاز گرتنی كه‌سێكی تر یان رووداوێكی تر.
٤- هه‌موو جۆره خشڵێك وه‌كوو ئه‌لقه ، گوستیله ، بازنه و كاتژمێر و هه‌روها جلی ته‌سك لابدرێت پێش ئه‌وه‌ی شوێنی گاز گرتنه‌كه ده‌ست به ئاوسان بكات.
٥- ئه‌بێ شوێنی گازگرتنه‌كه به‌رز بكرێته‌وه به‌ڵام به مه‌رجێك به‌رزتر نه‌بێت ئاستی دڵ ،بۆ نموونه ئه‌گه‌ر شوێنی گه‌ستنه‌كه قاچه ئه‌توانرێت كه‌سه‌كه دابنیشرێت و قاچ تا نزیك ئاستی د ی به‌رز بكرێته‌وه.
٦- نه‌خۆش به هیچ جۆرێك نه‌جوولێنرێت تا خێرایی مژینی ژه‌هر زۆر كه‌م كرێته‌وه.
٧- به هیچ جۆرێك نابێ شوێنه‌كه بریندار بكرێت.
٨- نابێ هیچ كه‌سێك هه‌لبستیت به مژینی شوێنی گازگرتنه‌كه به بیانووی ده‌رهێنانی ژه‌هر.
٩- ئه‌گه‌ر گازگرتنه‌كه له ده‌ست یان قاچ بێت باشتر وایه نه‌به‌سترێته‌وه به تایبه‌تی نابێ زۆر توند ببه‌سترێته‌وه وه نابێ پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر ده‌ست یان قاچ دروست بكات.
١٠- نابێ به‌فر یان هیچ ساردییه‌ك له‌سه‌ر شوێنه‌كه دابنرێت.
١١- نابێ هیچ جۆره شله‌مه‌نییه‌ك وه‌كوو شیر، قاوه یان خوارنه‌وه‌ی كحولی به نه‌خۆشه‌كه بدرێت.
١٢- نابێ هه‌ولی ڕشاندنه‌وه‌ی كه‌سه‌كه بدرێت.
١٣- شوێنه‌كه به ئاو و سابوون پاك بكرێته‌وه وه باشتر وایه به پارچه په‌ڕۆیه‌كی پاك و وشك دابپۆشرێت.
١٤- گه‌یاندنی خێرای تووشبوو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ری كۆتایی و پێدانی دژه ژه‌هر ئه‌گه‌ر پێویستی كرد به پێی ڕێنمایی پزیشك وه له كاتی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشخانه زۆریش خێرا نه‌بین تا دوور بین له رووداوی نه‌خوازراوی ئۆتۆمبێل.
هه‌ندێك جۆری مار گاز ده‌گرێت بێ ئه‌وه‌ی ژه‌هری هه‌بێت كه پێی ده‌گوترێ ” گازگرتنی وشك ” كه ته‌نها ئازار و هه‌ندێك سوور بوونه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌ش هه‌ر ده‌بێ كه‌سه‌كه بگوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه وه له ژێر چاودێری پزیشكی بێت.
به هیوای ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك دوور بن له گاز گرتنی مار.
دكتۆر سه‌میر قادر خۆشناو – پسپۆڕی پزیشكی فریاكه‌وتن
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی