ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بڤان رێيان خۆ دەولەمەند بكە و ببە ملیۆنێر

بڤان رێيان خۆ دەولەمەند بكە و ببە ملیۆنێر

وشه‌:

لە توێژینەوەیەك كە رۆژنامەوانێكی ئابووری ئەنجامی داوە، دەركەوتووە كە چوار رێگەی سەرەكی بۆ دەوڵەمەندی و بوون بە ملیۆنێر هەیە و ئەو رێگایانەش لەلایەن سەتان كەسی دەوڵەمەند پێڕەو كراوە.

وەك “سی ئێن بی سی”ی ئابووری بڵاوی كردەوە، لەو توێژینەوەی رۆژنامەوانی ئابووری تۆم كۆرلی ئەنجامی داوە لەسەر ژیانی 233 كەسی ملیۆنێر دەردەكەوێت، ئەوان چوار رێگەیان هەبووە بۆ دەوڵەمەندی كە بریتین لە:

*پاشەكەوتی وەبەرهێنراو، 22%ی ئەوان ئەو رێگەیان بەكارهێناوە و ئەوان لە تەمەنی سی ساڵی یەكەم ملیۆنیان بەدەست كەوتووە، ئەوان لە خاوەن داهاتی ناوەند بوونە و پارەیەكی زۆریان لە ژیانیان خەرج نەكردووە و 20%ی مووچەیان پاشەكەوت كردووە و لە تەمەنێكی زوو پارەیان كۆ كردووەتەوە.

*رێگەی خەونەكان، ئەوەیان سەختترینیانە، چونكە دەبێت دەست بە خەونی بوونە ملیۆنێر بگریت سەرەڕای سەختییەكان، 28%ی بەشداران لەوانەن كە پێویست بە قوربانیدانی گەورە دەكات وەك دواخستنی برۆكەی كڕینی خانوو.

*فەرمانبەری پلە بەرزبووەوە، واتە لەناو كۆمپانیایەك پەرە بە خۆت بدەیت بۆ چوونەپێش لەو كۆمپانیایە و دەركەوتووە ئەوانەی لەو رێگەیەوە دەوڵەمەند بوونە 22 ساڵیان لەناو كۆمپانیاكان بۆ گەیشتن بە سامانی گەورە سەرف كردووە.

*داهێنەران، ئەوان خاوەن توانای بەرزن كە كەسانیتر نیانە و بەوەش لە بازاڕی پیشە و كاردا دەناسرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi