نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نێزیکی %30 رزگاربوويێن شێرپەنجێ تووشی کێم خەويێ دبن

نێزیکی %30 رزگاربوويێن شێرپەنجێ تووشی کێم خەويێ دبن
رووداو- هەولێر

تیمێکی پزیشکان لە سەنتەری چارەسەری شێرپەنجەی دانا فاربەر دەڵێن بەشێکی رزگاربووانی شێرپەنجە تووشی گرفتەکانی کەمخەوی دەبنەوە.

لە توێژینەوەیەکی نوێدا پزیشکان لە کاریگەرییەکانی کەمخەوییان لەسەر رزگاربووانی شێرپەنجە کۆڵیوەتەوە.

د. ئیریک ژوو، پزیشکی پسپۆڕی شێرپەنجە دەڵێت: نزیکەی %30ی تووشبووانی شێرپەنجە دوای چاکبوونەوەیان تووشی جۆرێکی کەمخەوی دەبنەوە ئەویش بەوەی تووشی کێشە دەبن لەکاتی هەوڵدان بۆ خەوتن.

پسپۆڕەکەی شێرپەنجە روونیدەکاتەوە خەمۆکی، گوشاری دەروونی، ئازار و بێهێزی چارەسەرە کیمیاییەکان هۆکارن بۆ تێکچوونی خەو لە تووشبووانی شێرپەنجە، بۆیە دوای چاکبوونەوە لە نەخۆشییەکە، رزگاربووان ئەم گرفتەیان هەر دەمێنێت.

د. ئێریک دەڵێت: هەندێک رێگەی جیاواز بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتەی رزگاربووان بەکاردێن بەڵام ئەو رێگە چارەسەرانە کاتێکی زۆریان پێویستە.

پزیشکانی پسپۆڕی شێرپەنجە دەڵێن، رزگاربووانی شێرپەنجە دەبێت ئاگاداری کواڵێتی و بڕی خەویان بن، چونکە کەمخەوی بە نەرێنی کاردەکاتە سەر پەستانی خوێنیان، بەرگری جەستەیان و ئەگەری قەڵەوبوون و خەمۆکیش زیاددەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi