نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

باشترین ده‌م بۆ ڤه‌خوارنا ئاڤێ؟

باشترین ده‌م بۆ ڤه‌خوارنا ئاڤێ؟

خەندان لایف:

ئاو خواردنەوە گرنگی هەیە و سودی تەندروستی زۆرە بە تایبەتی ئەگەر لە کاتێکی گونجاودا بخورێتەوە زیاتر ئەو سودە بە جەستە دەگەیەنێت و جەستە لە وشک بونەوە دەپارێزێت، ماڵپەری everydayhealth باشترین کاتەکانی بۆ خواردنەوەی ئاو دیاری کردوە.

یەکەم: ئەو کاتەی لە خەو هەڵدەستیت
خواردنەوەی پەرداخێک ئاو راستەوخۆ دوای هەستان لە خەو، جەستە ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکان، سیستمی سوڕی خوێت پێویستی بە شلەمەنی هەیە بە تایبەتی بەیانیان کە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ئاوت نەخواردوەتەوە.

دوەم: پێش خواردنی ژەمە سەرەکیەکان
وات لێدەکات هەست بە تێری بکەیت بەسودە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزو دەکەن کێشی جەستەیان دابەزێنن.

سێیەم: ئەو کاتەی هەست بە برسێتی دەکەیت
پێش خواردنی ژەمەکان ئەو کاتەی هەست بە برسێتی دەکەیت خواردنەوەی پەرداخێک ئاو سودی زۆرە، زۆرجاریش هەندێک کەس بەهۆی ئەوەی تینویانە هەست بە برسێتی دەکەن.

چوارەم: پێش ئەنجامدانی وەرزش
لەکاتی وەرزش کردن پلەی گەرمی جەستە بەرز دەبێتەوەو جەستە وشک دەبێتەوە، بۆیە خواردنەوەی ئاو پێش وەرزش کردن رێگردەبێت لە وشکبونەوەی جەستە.

پێنجەم: پاش ئەنجامدانی وەرزش
دوای ئەنجامدانی وەرزش هەست بە ماندوبونی زۆر دەکەیت و جەستەت پێویستی بە ئاو هەیە، سودی زۆر بە جەستە دەگەیەنیت، بەڵام دەبێت وریابیت لەوەی خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو دوای وەرزشکردن دەبێتە هۆی ئازاری گەدە، تەنها برێکی کەم بخۆرەوە.

شەشەم: ئەو کاتەی کەسانی چواردەورت نەخۆشن
ئەگەر سەردانی نەخۆشخانەت کرد یان کەسانی چواردەورت نەخۆشبون پێویستە بڕێکی زیاتر لە ئاو بخۆیتەوە بۆ ئەوەی ئەو ڤایرۆس و بەکتریایانە لەخۆت دوربخەیتەوە کە هەڵتگرتون.

حەوتەم: ئەو کاتەی نەخۆشیت
ئەو کاتانەی ناساغیت جەستەت زیاتر پێویستی بە شلەمەنی هەیە، خواردنەوەی هەشت پەرداخ ئاو وات لێدەکات هەست بە باشتربون بکەیت، هەروەها خواردنەوەی چا، شەربەت، سوپ هەمان کاریگەریان هەیە.

هەشتەم: ئەو کاتەی هەست بە ماندوبون دەکەیت
ئەو کاتانەی ماندویت و دەتەوێت بخەویت بەڵام خەوت لێ ناکەوێت، لەبری ئەوە خواردنەوەی پەرداخێک یان دوپەرداخ ئاو ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi