ئیمارات دڤێت دارخورمێ لسه‌ر مه‌ریخێ بچينت
كوردستان تيڤى:
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئیمارات بڕیاریداوه هه‌فته‌ی داهاتوو تۆیی خورما (ناوكه‌كه‌ی) بۆ توێژینه‌وه ره‌وانه‌ی وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكات .
ناوكه خورماكان له‌سه‌ر پشتی كه‌شتی دراگۆن به‌ره‌و وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گوازرێته‌وه ،پاشان وا بڕیاره رۆژی چوارشه‌مه ناوكه خورماكان به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان به‌رێبكرێن.
به‌پێی سه‌نته‌ری بۆشایی ئاسمانی محه‌مه‌د بن را‌شد ، ئامانج له پڕۆژه‌كه ئه‌وه‌یه لێكۆڵینه‌وه له ناوكه خورماكان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن تا چه‌ند ده‌توانێ ئاو هه‌ڵبمژێ، جگه له‌مه‌ش ده‌یانه‌وێ هه‌ڵسه‌نگاندێك بۆ چاندنی دارخورما بكه‌ن،تا ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ ده‌گاته سه‌ر مه‌ریخ.
به‌پێی زه ناشیوناڵ، ناوكه خورماكان سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له‌نێو بۆشایی ئاسمان ده‌هێڵدرێنه‌وه و پاشان له زه‌وی ده‌چێندرێن.
هه‌روه‌ها پێشتر ئیمارات رایگه‌یاندبوو كه به‌نیازن له ساڵی 2117 كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جیبَوون له‌سه‌ر مه‌ریخ دروست بكه‌ن، له ئێستاشدا خه‌ریكی دروستكردنی شارێكی زانستین له‌دوبه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شێكی وه‌ك كه‌شی مه‌ریخ ئاماده بكه‌ن.
سه‌رچاوه /سپۆتنیك
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی