چاوان مامەلێ لگەل خۆشتڤيێ خۆ كهى ؟
ئێن ئارتى2:
بە مەبەستی بوونی پەیوەندییەکی سەرکەوتوو پێویستە ژنان زۆر بە وریاییەوە مامەڵە بکەن، هەمیشە بۆشاییەک بۆ خۆشەویستەکەیان بهێڵنەوە و هەوڵی گۆڕینی نەدەن.
ماڵپەڕی “boldsky” چەند ڕێنماییەک دەخاتەڕوو بۆ ئافرەتان تا بتوانن مامەڵەی گونجاو لەگەڵ خۆشەویستەکەیان بکەن.
هەمیشە بۆشاییەک بهێڵەرەوە بۆ پیاو چونکە پیاوان نایانەوێت هەموو ژیانیان داگیربکرێت، دەیانەوێت کاتیان هەبێت بۆ خوودی خۆیان و کات لەگەڵ هاوڕێکانیان بەسەربەرن.
پێویستە وا لە خۆشەویستەکەت بکەیت وا هەستبکات لە یارییەکدایە و هەردووکتان براوەن، پلان و کارەکانتان پێکەوە ڕێکبخەن و پشتگیری تەواوی یەکتربن.
هەوڵمەدە خۆشەویستەکەت بگۆڕیت، چونکە لەگەڵ هەوڵدانی گۆڕینی خۆشەویستەکەت ئاڕاستەی پەیوەندییەکەشتان دەگۆڕێت، دەتوانیت لەڕێگەی گفتوگۆوە ئەو شتانەی پێبڵێیت کە دەتەوێت بیگۆڕێت یاخود هەڵەیە.
هەرگیز خۆشەویستەکەت بە هیچ کەسێکی دیکە بەراورد مەکە، بەڵکو دڵنیای بکەرەوە کە ئەو باشترینی تۆیە.
ئەگەر پێتوایە خۆشەویستەکەت لە بێدەنگییەکانت تێدەگات ئەوە هەڵەیت چونکە پیاوان لەو ڕووەوە لاوازن، پێویستە هەرچییەک هەیە بیڵێیت و دوودڵ نەبیت لە قسەکردن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی