مفايه‌كێ دارچينێ ئاشكه‌را د‌بت
K24 – هه‌ولێر:
توێژينه‌وه زانستييه نوێيه‌كان ئاشكرايانكردووه، دارچينى زۆر كاريگه‌ره له دژى نه‌خۆشييه ڤايرۆسييه‌كان و كاريگه‌رييه‌كه‌ى له سه‌رووى پياو و سير و بيبه‌رى توونه‌وه‌يه.
توێژه‌رانى زانكۆى تۆرۆى ئه‌مريكا ئه‌نجامه‌كانى توێژينه‌وه‌يه‌كيان له باره‌ى دارچينه‌وه ئاشكرا كرد و سايتى ميديك فۆروم ناوه‌ڕۆكى توێژينه‌وه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و توێژه‌رانه تووشى سه‌رسامى بوونه له كاريگه‌رى خێراى دارچين بۆ له‌ناوبردنى ڤايرۆسه‌كان.
ئه‌و توێژه‌رانه تاقيكردنه‌وه‌يان له‌سه‌ر كاريگه‌رى دارچينى له‌سه‌ر ڤايرۆسى Phi X كردووه، كه نه‌خۆشى كوشنده تووشى مرۆڤ و ئاژه‌ڵ ده‌كات و بۆيان ده‌ركه‌وتووه، دارچين زۆر كاريگه‌ره بۆ له‌ناوبردنى.
ئه‌و توێژه‌رانه به‌راورديان كردووه به تواناى گيراوه‌كانى سير، پياز، بيبه‌رى توون، ليمۆ، زه‌عفه‌رانى ئيسپانى و كاكاو، بۆيان ده‌ركه‌وتووه، كاريگه‌رى دارچين له هه‌موويان زياتره.
يه‌كێك له به‌شدارانى توێژينه‌وه‌كه باسى له‌وه كردووه، كاريگه‌رى راسته‌وخۆى گيراوه‌كانى ديكه‌مان بۆ له‌ناوبردنى ڤايرۆسه‌كان به‌و جۆره هه‌ست پێ نه‌كردووه، به‌ڵام كاريگه‌رى دارچين زۆر به روونى ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌و توێژه‌ره نموونه‌ى به‌وه‌ش هێناوه‌ته‌وه، كه ده‌فرێكى ئاوى ته‌نيا 5 ميليگرام له دارچينى تێبكرێت به‌سه بۆ له‌ناوبردنى ڤايرۆسێك له 10 خوله‌كدا.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، كه هاڕاوه‌ى دارچين رووپۆشى پرۆتينى ڤايرۆس له‌ناو ده‌بات و رێگه له گه‌شه‌كردن و زيادبوونى ده‌گرێت.
زاناكان گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و بڕوايه‌ى هه‌ر كه‌سێك رۆژانه يه‌ك تا دوو كه‌وچك دارچين بخوات، له به‌ڵاى ڤايرۆسه‌كان پارێزراو ده‌بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی