ماسكێ هه‌نارێ بۆ جوانيا پێستى
باخچه:
هه‌میشه خانمان بیر له جوانی روخسار و پێستان ده‌كه‌نه‌وه چه‌ندین جۆری كرێم و كه‌ره‌سته‌ی سروشتی به‌كاردێنن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته،بۆیه خانمی ئازیز هه‌رگیز بیر له به‌كارهێنانی مادده كیمیایه‌كانی مه‌كه‌ره‌وه بۆ جوانی پێست چونكه ئه‌و ماددانه له رووی ته‌ندروستیه‌وه زیان به پێستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت بۆیه هه‌وڵ بده به‌كه‌ره‌سته سروشتیه‌كان جوانی بۆ روخسارت بگێڕه‌وه ،له‌م بابه‌ته‌شدا له رێگه‌ی ماسكی هه‌ناره‌وه ده‌توانی جوانی بۆ روخسارت بگێریته‌وه:
• ماسكی ده‌نكه‌هه‌نار بۆ چاره‌سه‌ری قڵیشانی پێست: به‌پێی پێویستی هه‌نار بهێنه‌و دایوه‌رێنه پاشان بیخه‌ره ناو عه‌ساره‌وه تاوه‌كو ده‌بێته شه‌ربه‌ت به‌س ئاگاداربه نابێت ده‌نكی هه‌ناره‌كه له‌شه‌ربه‌ته‌كه جیابكرێته‌وه به‌ڵكو پێویسته به‌وشێوه‌یه وه‌ك ماكسێك بدرێت له روخسار بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك دواتر به ئاوێكی شله‌تێن ده‌موچاوت بشۆ و به‌هێمنی ده‌موچاوت پاككه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی روخسارت به ده‌نكه هه‌ناره‌كه بریندارنه‌بێت ئه‌مه‌ش سودی ده‌بێت بۆ نه‌مانی خاڵه ره‌شه‌كانی پێست و نه‌هێشتنی زیبكه.
• ماسكی هه‌ناری وشككراو بۆ به‌ردانی كونه‌كانی پێست:دوای ئه‌وه‌ی هه‌ناره‌كه وشككرا دواتر ده‌هاڕدرێت و له‌گه‌ڵ كه‌وچكێكی گه‌وره له ئاوی گوڵ تێكه‌ڵ ده‌كرێت،تاوه‌كو تێكه‌ڵه‌یه‌كی وه‌ك هه‌ویرت ده‌ست ده‌كه‌وێت ،دواتر بۆ ماوه‌ی چاره‌كه سه‌عاتێك ده‌درێت له روخسار و پاشان به ئاوێكی سارد ده‌شۆریت ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دووباره پێدانه‌وه‌ی جوانی به پێست .
• ماسكی هه‌نار و سپێنه‌ی هێلكه بۆ به‌هێزی و جوانی روخسار: سپێنه‌ی هێلكه بخه‌ره ناو عه‌ساره‌وه تاماوه‌یه‌ك كه‌فێكی سپیت ده‌ست ده‌كه‌وێت ،دواتر ده‌نكه هه‌ناری بۆ زیاد بكه و به‌ده‌ستت له‌گه‌ڵ سپێنه‌ی هێلكه‌كه تێكه‌ڵی بكه،دواتر گیراوه‌كه بده له روخسارت بۆ ماوه‌ی 20بۆ 30 خوله‌ك له‌كاتێكدا كه ماسكه‌كه به روخسارته‌وه‌یه و هه‌ستكرد ره‌قبووه ئه‌وا مه‌ترسه ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه گیراوه‌كه ئه‌نجامێكی باشی هه‌بووه ئه‌م گیراوه‌یه‌ش سودی هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پیری و لۆجبوونی پێست .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی