خوارنا پیڤازێ ژه‌هرا له‌شى ژ ناڤ دبه‌ت
وشه:
یه‌كێك له خواردنه ته‌ندروسته سوودبه‌خشه‌كان خواردنی پیازه، كه سووده‌كانی هێنده زۆره هه‌رچه‌نده گرنگی به خواردنی بده‌یت كه‌مه، چونكه دژی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان ده‌جه‌نگێت و كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی.
سووده‌كانی خواردنی پیاز بۆ ته‌ندروستی:
بوونی ماده‌یه‌كی كیمیایی له پیازدا هۆكارێكه بۆ ڕێكخستنی ڤیتامین سی له جه‌سته‌دا، ئه‌مه‌ش هۆیه‌كه بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری جه‌سته دژی هه‌موو نه‌خۆشییه‌كان، خواردنی پیاز هۆكارێكه بۆ ڕاگرتنی شه‌كری خوێن له جه‌سته‌دا، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشبووی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ن.
پیاز ده‌بێته هۆی پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته له ژه‌هراویبوون و ماده‌ی زیانبه‌خش، له‌به‌ر بوونی مادی دژه ئۆكسانه‌كان له پیازدا، هه‌روه‌ها پیاز پێش كوڵان یارمه‌تی دروستبوونی كۆلیستروڵی HDL ده‌دات كه پێكهاتووه له كۆلیسترۆڵێكی به‌سوود، به‌م شێوه‌یه‌ش دڵت به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ده‌مێنێته‌وه.
به‌هۆی بلوورێكی ڕه‌نگی زه‌ردی له پیازدا، به‌رگری جه‌سته دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گیراوه‌ی پیاز چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ شوێنی ئازار و سووتانه‌وه و هه‌ستیاری پێست ناهێڵێت، بۆیه
پیاز رێگری ده‌كات له مه‌ترسییه‌كانی گه‌شه‌كردنی برینی ناوسك.
سه‌رچاوه/ medicalnewstoday
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی