ڤه‌خوارنا ئاڤا جه‌هى چی بسه‌ر له‌شى دا دئينت؟
وشه
دانه‌وێڵه‌ی جۆ، دووه‌م سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كییه بۆ ژیانی مرۆڤ دوای گه‌نم، كاریگه‌ری ئه‌و دانه‌وێڵه‌یه هه‌م بۆ سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌میش بۆ ژیانی گیاندارانی تر زۆر به‌سووده.
لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه جۆ كۆمه‌ڵێك سوودی ته‌ندروستی هه‌یه كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
كۆڵاندنی جۆ و خواردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ی به‌ردی گورچیله له‌ناو ده‌بات و گورچیله‌كان چالاك ده‌كات و مرۆڤ له نه‌خوشییه‌كانی گورچیله ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها هێوركردنه‌وه‌ی سه‌ر و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كانه، ئاوی جۆ پێستی جه‌سته ناسك ده‌كات.
ئاوی جۆ به‌سووده بۆ تووشبووان به نه‌خۆشیی شه‌كره كه ناتوانن نانی گه‌نم بخۆن به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا، خواردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاوه یارمه‌تی دابه‌زینی كێشی جه‌سته ده‌دات و كاریگه‌رییه‌كی خێرای هه‌یه.
پله‌ی گه‌رمای جه‌سته داده‌به‌زێنێت، دژی سكچوونه‌كان و هه‌روه‌ها برینه‌كانی گه‌ده چاره‌سه‌ر ده‌كات، ماسولكه‌كانی دڵ به‌هێز ده‌كات و چالاكی دڵ زیاتر ده‌كات، رێ ده‌گرێت له كاریگه‌ری ده‌رمانه‌كان له‌سه‌ر شیری دایك، چاره‌سه‌ری سه‌رئێشان ده‌كات به‌تایبه‌تی شه‌قیقه، ڕێ له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ترش له‌ناو خوێندا ده‌گرێت و جه‌سته له خوێی زیان به‌خش رزگار ده‌كات.
سه‌رچاوه/.top10homeremedies
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی