کەمخەوی ئەگەرێ قەلەوبوونێ زێده دکت
رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی لیدز لە بەریتانیاوە دەڵێ ئەوانەی شەوانە کەم دەخەون، ئەگەری تووشبوونیان بە قەڵەویی مەترسیدار زیاددەکات.
توێژینەوەکە لەسەر 1615 کەس ئەنجامدراوە کە ماوەی نووستن، کێش و چێوەی کەمەریان تۆمارکراوە.
توێژینەوەکە، کە لە جۆرناڵی زانستی (پڵۆس وەن) بڵاوبووەتەوە، دەریخستووە ئەوانەی شەوانە شەش کاژێر دەخەون تێکڕای چێوەی کەمەریان 3 سانتیمەتر زیاترە لەوانەی نۆ کاژێر دەخەون، ئەوانەش کە کەمتر لە شەش کاژێر دەخەون، ئەوە چێوەی کەمەریان زۆر زیاترە.
تیمی توێژینەوەکە گوتوویانە ئەوانەی کەمدەخەون، گرفت لە پرۆسەی زیندەپاڵیان درووستدەبێ و ئەوەش رێگە خۆشدەکات بۆ تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو، بەرزەپەستانی خوێن، بەرزی چەورییە زیانمەندەکانی خوێن و ئەوانەش هەموو رێگەخۆشکەرن بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
د.لۆرا هاردی، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە، دەڵێ “توێژینەوەکەمان تیشکدەخاتە سەر گرنگیی خەوی پێویست، بە جۆرێک هەموو کەسێکی پێگەیشتوو دەبێ شەوانە 7-9 کاژێر بخەوێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی