ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

زه‌لامه‌ك پشتى 16 سالێن پێكئينانا هه‌ڤژينيێ دزانت كو كچێن وى نه‌يێن وى نه‌

زه‌لامه‌ك پشتى 16 سالێن پێكئينانا هه‌ڤژينيێ دزانت كو كچێن وى نه‌يێن وى نه‌

کوردستان TV
دوای ئەوەی لە پشكنینی باوكایەتیدا دەركەوت كە سێ كچەكەی منداڵی بایۆلۆژیی ئەو نین، پیاوێكی چینی دوای 16 ساڵ لە هاوسەرگیری، داوای جیابوونەوە لە هاوسەرەكەی دەكات.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی ساوس چاین مۆرنینگ پۆست، (چێن) كە تەمەن 45 ساڵە، ساڵی رابردوو گومانی لە (یوی) هاوسەری هەبووە.
خێزانی چێن لە پارێزگای جیانگشی لە رۆژهەڵاتی چین دەژین، بەڵام ئەو لە شارێكی تردا كاردەكات بۆ ئەوەی بتوانێت بژێوی ژیانیان بكات و بەردەوام پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەكەیدا دەكرد، بەڵام ژنەكە دەستی كرد بە خۆدزینەوە لێی، ئەمەش وای لێكردبوو چاودێریی بكات.
چێن لە یەكی ئازاردا بەدوای هاوسەرەكەیدا ڕۆیشت بۆ هۆتێلێك لە ڕۆژهەڵاتی چین كە لەوێ لەگەڵ پیاوێكی دیكەدا بینیویەتی، هەرچەندە لێی خۆش بوو بەڵام دواتر بڕیاریدا “پشكنینی باوكایەتی” ئەنجام بدات.
دوای دەركەوتنی ئەنجامی پشكنینەكان، چێن بۆی دەركەوت كە ئەو سێ كچەی كە بەخێوی دەكات “بە ئارەزووی خۆی نییە”.
چێن لە لێدوانێكدا بۆ ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی جیانگشی گوتی: هیچ كامیان منداڵی من نین.
دوای دەرچوونی ئەنجامەكە، یو دیارنەما، لە كاتێكدا چێن بەردەوام لە پەیوەندیدا بوو لەگەڵ میدیا ناوخۆییەكان بۆ ئەوەی داوای یارمەتی بكات بۆ بەدواداچوونی هاوسەرەكەی.
لەوباریەوە پارێزەری چێن بە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی جیانگشیی ڕاگەیاندووە، ئەگەر پێی وایە ئەو كارەی ژنەكەی “زیانێكی زۆری بە پەیوەندییەكەیان گەیاندووە”، توانای جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی هەیە.
هەروەها لە درێژەی قسەكانیدا گوتی، “یاسا نەك هەر هانی دەدات داوای پارەی نەفەقە و خەرجییەكانی دیكە لە هاوسەرەكەی بكات كە بۆ سێ منداڵەكەی داوە، بەڵكو دەتوانێت داوای قەرەبووی ئازارەكانی دەروونیشی بكات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi