نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ماسییەکێ به‌ستى تەمەن 95 ملیۆن سال ل مەکسیك هاته‌ ديتن 

ماسییەکێ به‌ستى تەمەن 95 ملیۆن سال ل مەکسیك هاته‌ ديتن 
كوردستان تى ڤى:
لە مەکسیک جۆرێکی نوێی ماسی بە بەردبوو دۆزرایەوە کە مەزندە دەکرێت مێژووەکەی بگەڕێتەوە بۆ 95 ملیۆن ساڵ بەرلە ئێستا.
ماسییە بە بەردبووەکە کە لە کانێکی بەرد لە ویلایەتی چیاپاس باشووری خۆرهەڵاتی مەکسیک دۆزراوەتەوە و مەزندە دەکرێت لە هەمان سەردەمی دەینەسوڕەکاندا لە کیشوەری ئەمریکا ژیابێت.

توێژەرەوان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە بەردبووەکە جۆرێکی نوێی ماسی بە رەگەز ئەمریکییە و دەڵێن ”ماسییەکی بەبەردبوو دۆزراوەتەوە کە ژمارەیەکی زۆر دڕک لەسەر پشت و لاشەی هەیە. ئەوە پێشتر نەبیندراوە و نزیکەی 95 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە، واتا جۆرێکە کە لە هەمان سەردەمی دەینەسوڕەکاندا ژیاوە”.

پسپۆڕ لە زانستی ژیانی دێرین، کلیتۆن ماگنۆ کانتالیس ئاماژەی بەوە کرد ئەو جۆرە نوێیە کە ناوی “Choichix alvaradoi”یان لێناوە، جۆری خێزانێکی نوێیە.

کلیتۆن ماگنۆ کانتالیس هەروەها باسی لەوە کرد کە رەگەزی ئەو جۆرەی دۆزراوەتەوە لە مەکسیکە و رایگەیاند ”پێشتر باوەڕ وابوو کە ماسییەکان لە ئەورووپاوە هاتوون و کۆچیان کردووە بۆ ئەو ناوچەیەی ئەمریکا، بەڵام ئێستا دەبینین کە دێرنترین و سەرەکیترین ماسییەکان لەم ناوچەیەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi