ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ماله‌ك به‌روڤاژى هەموو جیهانێ يە

ماله‌ك به‌روڤاژى هەموو جیهانێ يە

خەندان-

پیاوێکی ڕۆمانی خانوەکەی دەگۆڕێت و بەپێچەوانەی شێوازی ماڵ و خانوی هەمو جیهانەوە دروستیدەکاتەوە، سەرجەم کەلوپەل و بینای خانوەکەیشی پێچەوانەیە.

بەهۆی دروستکردنی خانوەکەوە خەڵکانێکی زۆر سەردانی دەکەن و گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەکانی تۆماردەکەن و بە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتیدا بڵاویدەکەنەوە
ئەو خانوە دەکەوێتە شاری جۆرج لە باشوری ڕۆژئاوای ڕۆمانیا، بەهۆی دروستکردنی خانوەکەوە خەڵکانێکی زۆر سەردانی دەکەن و گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەکانی تۆماردەکەن و بە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتیدا بڵاویدەکەنەوە، چونکە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی دروستکردوە.

سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی دەرەوە و ناوەوەی ماڵەکەی بەپێچەوانەوە داناوە و وایکردوە خەڵکانێکی زۆر سەردانی بکەن
خاوەنی خانوەکە ئاماژەی بەوە کردوە کە بیرۆکەیەکی لەو جۆرە گەیاندویەتییە ئەو بڕوایەی دەبێت کارێک بکات جیاواز بێت، هەربۆیە سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی دەرەوە و ناوەوەی ماڵەکەی بەپێچەوانەوە داناوە و وایکردوە خەڵکانێکی زۆر سەردانی بکەن.

لە یەکەم بینیندا وا هەستدەکەیت ئەو خانوە لە ئاسمانەوە کەوتوەتە خوارەوە، چونکە سەقفی خانوەکە لەنێو چیمەن و دەشتاییەکەدایە و لە بەشی ناوەوەش سەرجەم کەلوپەلەکان بەشێوەی پێچەوانە دانراون، وەک ئەوەی لەکاتی کەوتنەکەیدا هەمو کەلوپەلەکان پێچەوانە بوبێتنەوە.

دانانی ئەو خانوە بەو جۆرە نزیکەی سێ مانگی پێچوە، کێشی خانوەکەش زیاتر لە پێنج تۆنە
ئەلێکس دیکۆی خاوەنی خانوەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕوسیا تودەی ئاماژەی بەوە کردوە کە دانانی ئەو خانوە بەو جۆرە نزیکەی سێ مانگی پێچوە، کێشی خانوەکەش زیاتر لە پێنج تۆنە و مەبەستیەتی کارێکی جیاواز دروستبکات.

ئەلێکس بەهۆی کارە جیاوازەکەیەوە خانوەکەی کردوەتە شوێنی گەشتیاری و خەڵکی سەردانی دەکەن، بەو هۆیەوە توانیویەتی داهاتێکی دەستبکەوێت و لەو ڕێگەیەوە بڕە پارەیەکی زۆر وەچنگبخات.

سەردانکردنی ئەو خانوە بۆ هەر کەسێک سێ یۆرۆیە و بەهۆی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناش ڕێگەنادات لە شەش کەس زیاتر بچنە ژورەوە
سەردانکردنی ئەو خانوە بۆ هەر کەسێک سێ یۆرۆیە و بەهۆی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناش ڕێگەنادات لە شەش کەس زیاتر بچنە ژورەوە، هەرچەندە بیرۆکەکە بۆ حەز و ئارەزوکانی بوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا داهاتێکی دەستدەکەوێت و وەک ئەوەی ئیشوکارێکی تایبەت بەخۆی هەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi