گیانه‌وه‌ره‌كى ده‌گمه‌ن هاته ديتن
كوردستان تیڤی:
چلاكوانێكی ژینگه‌یی هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی كه گیانه‌وه‌رێكی كێوی واته (بزن مژه) كه ناوی زانستییه‌كه‌ی (monitor lizard) گیانه‌وه‌رێكه له شێوه‌ی تیمساح، كه‌زیاتر له شوێنی گه‌رم ده‌ژیت، به‌ڵام ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م گیانه‌وه روو له كه‌مبوونه‌وه‌و نه‌مانه‌و پێویسته پارێزگاریان لێبكرێت.
ئیدریس هه‌ركی، شاخه‌وان و چالاكوانی ژینگه پارێزی و سه‌رۆكی گروپی سه‌ركێشی له چوار وه‌رز دا (A4S)، رایگه‌یاند : له كوردستانی خۆماندا جۆره‌ها زینده‌وه‌رو ئاژه‌ڵی كێوی هه‌ن، ئه‌مه‌ش جوانێكی یه‌كجار زۆریان به ژینگه و سروشتی وڵاته‌كه‌مان به‌خشیووه، ئه‌ركی هه‌رتاكێكی ئێمه‌یه گیانی ئه‌م ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ره كێوییانه بپارێزین، كه‌چی به‌داخه‌وه كه‌سانێك به‌بێ بیركردنه‌وه‌و هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه، قات و قڕیان ده‌كه‌ن و له‌ناویان ده‌به‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیری لێبكه‌نه‌وه، ئایا سوودو زیانه‌كانی ئه‌م ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ره كێویانه چین.
گووتیشی: “یه‌كێك له‌م گیانه‌وه‌رو زینده‌وه‌رانه‌ی كه مه‌به‌ستمانه باسی لێوه بكه‌ین، به كورده‌واری خۆمان پێی ده‌ڵێین (بزن مژه) ناوی زانستییه‌كه‌ی (monitor lizard) گیانه‌وه‌رێكه له شێوه‌ی تیمساح، كه‌زیاتر له شوێنی گه‌رم ده‌ژین، به‌ڵام ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م گیانه‌وه‌ره روو له كه‌مبوونه‌وه‌و نه‌مانن، ئه‌مه‌ش زیانێكی دیكه‌یه بۆ ژینگه‌و پێویسته تیمی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م گیانه‌وه‌ره پێكبهێنرێت و به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌واڵی مانه‌وه‌ی بدرێت و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ژینگه پارێزی له‌كوردستان، خه‌ڵكه‌كه له‌وه هۆشیار بكه‌نه‌وه كه ئه‌م جۆره زینده‌وه‌رانه له‌ناو نه‌به‌ن”.
ئه‌م شاخه‌وان و چالاكوانه‌ی ژینگه‌یی، ده‌شڵێت: “به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانم (بزن مژه) (monitor lizard) كه زیاتر له شوێنه گه‌رمیه‌كان ژیان به‌سه‌رده‌بات، گیانه‌وه‌رێكه خۆی مه‌ڵاس ده‌دات و ره‌نگی جه‌سته‌ی هاوشێوه‌ی خاك و زه‌وویه دژی كۆره ماره‌و له‌شوێنه‌كه نایان هێلێت، هه‌روه‌ها له كاتی گرتنی مه‌ڕو بزن و هه‌ر گیانه‌وه‌رێكی شیر ده‌ر، ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه له‌ناویش نه‌بات، به ته‌واوی وشكی ده‌كات و ئاژه‌ڵه‌كه ناتوانێت جارێكی تر شیر بداته‌وه، به‌مه‌ش له دێرزه‌مانه‌وه له كورده‌واری خۆمان ئه‌م گیانه‌وه‌ره ناو نراوه (بزن) مژه”.
سه‌رۆكی گروپی سه‌ركێشی له چوار وه‌رز دا (A4S)، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا: “چه‌ند جارێك ئه‌م جۆره گیانه‌وه‌ره‌م بینیووه به‌تایبه‌ت له شوێنه گه‌رمه‌كان، دواجاریش له‌م ماوه‌ی رابردوودا له‌گه‌شتێكماندا به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانمان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ گروپی كۆمه‌ڵه‌ی شاخه‌وانی كوردستان و گروپی شاخه‌وانی ده‌ربه‌ندی خان، ئه‌م گیانه‌وه‌ره‌مان له تۆنی بابا، له‌رێگای ده‌ربه‌ندیخان بینی و ده‌وام له ئه‌ندامان و خه‌ڵكی شوێنه‌كه كرد، هیچ كه‌س په‌لاماری نه‌دات و نه‌یكوژێت، زۆر ئه‌ندامانیشمان یه‌كه‌مین جاربوو گیانه‌وه‌رێكی له‌م شێوه ببین و پێی سه‌رسام بوون، ته‌نانه‌ت به‌شێكیان لایان وابوو ئه‌مه تیمساحه، به‌ڵام زانیاریم بۆ خستنه‌روو .
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی