د دياردهيهكا دەگمەن دا زارۆيهكى بێ پيست ژ دایك دبت
بيمسى:
لە هیوستنی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا منداڵێک لە دیاردەیەکی دەگمەندا لەدایکدەبێت کە لە ملی بۆ خوارەوە پێستی پێوەنییە.
دکتۆرەکانی نەخۆشخانەی تەکساسی منداڵان دەڵین، هەرگیز پێشتر حاڵەتی لەو شێوەیەمان نەبینیوە، منداڵەکە ناوی ( Ja’bari Gray ) هیوایەکی کەم هەیە بۆ ئەوەی بتوانین چارەسەری بکەین، دکتۆرەکان دەڵین جاباری ئازار ئەچێژێت بەدەست ئەو نەخۆشییە دەگمەنەوە، لە هەوڵی ئەوەدان نمونەیەک لە DNA خێزانەکەی وەرگرن بۆ ئەوەی بۆ چارە سەر سودی لێ وەربگرن.
جاباری گرەی سێ هەفتە پێش وادەی لە دایکبونی خۆی لە ١/١/ ٢٠١٩ لە دایک بووە، کێشی نزیکی ١ کیلۆگرامە و کاتیک لە نەخۆشخانەی فریا کەوتن دکتۆرەکان سەیریان کرد تەنها دەمو چاوی و قاچی پێستی پێوەبوو، بەشەکانی تری لە شی لە ملی بۆ خوارەوە پێستی پێوە نییە، دکتۆرەکانیش ئەم دیاردەیە بە دیاردەیەکی دەگمەن ناو دەبن دەڵێن پێشتر حاڵەتی لەو شێوەیەمان نەبینیوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی