دیاریه‌ك پشتى 18 سالان گه‌هشته جيێ خۆ
K24 – هه‌ولێر:
خانمێكی فه‌له‌ستینی، ماوه‌ی 18 ساڵ چاوه‌ڕوانی دیارییه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد، كه به‌هۆی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، كه‌وتبووه ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان.
لین، كچی پیاوه ده‌ستگیركراوه‌كه‌یه و وێنه‌ی ئه‌و دیارییه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه باوكی بۆ دایكی كڕیبوو، به‌ڵام له ساڵی 2000، پیاوه‌كه (باوكی لین) له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌ستگیركرا و دیارییه‌كه‌ش نه‌گه‌یشته شوێنی خۆی.
له‌كاتی ده‌ستگیركردنی پیاوه‌كه‌دا، ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانیدا گیرا و نه‌درایه‌وه كه‌سوكاره‌كه‌ی، تا چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا، پیاوه فه‌له‌ستینییه‌كه ئازادكرا و ئامێری مۆبایله‌كه‌شی پێدرایه‌وه، دواجار مۆبایله‌كه دیاریی بوو بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوای 18 ساڵ گه‌یشته شوێنی خۆی.
پیاوه فه‌له‌ستینییه‌كه، ناوی (عیماده‌دین سه‌فتاوی)یه و خه‌ڵكی كه‌رتی غه‌ززه‌یه، رۆژی 12ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ، دوای 18 ساڵ مانه‌وه له به‌ندیخانه‌كانی ئیسرائیل، ئازادكرا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی