نیسان 18, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بریتانیا تەمەنێ وه‌لاتيێن وه‌لاتێ خۆ  5 سالان درێژتر دكت

بریتانیا تەمەنێ وه‌لاتيێن وه‌لاتێ خۆ  5 سالان درێژتر دكت
كوردستان تيڤى:

دامەزراوەی تەندروستی و چاودێری کۆمەڵایەتی بەریتانیا پلانێکی دامەزراوەکەی ڕاگەیاند کە یارمەتی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەدات گرنگی بە تەندروستی خۆیان بدەن بەجۆرێک 5 ساڵ زیاتر بژین .

دروشمی سەرەکی پلانەکەی بەریتانیا بریتیە لەوەی “خۆپاراستن باشترە لە چارەسەرکردن” و هانی هاوڵاتیان دەدەن خۆیان بپارێزن لە کێشانی جگەرە و خواردنەوەی کحول و خواردنی چەوری و شەکر.

مات هانکۆک، سکرتێری دامەزراوەکە بە CNN ی وتووە ، خاڵی گرنگی پلانەکەمان خۆپاراستنە، بەو ئامانجەی خەڵک بتوانن گرنگی بە پاراستنی تەندروستی خۆیان بدەن و خۆیان لە خواردن و خواردەمەنیە زیانبەخشەکان بپارێزن .

بەپێی ئامارەکان لەئێستادا حکومەتی بەریتانیا ١٢٦ ملیار دۆلار بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی خەرج دەکات و لەو بڕەش تەنها ٨ ملیار بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان دابین کراوە.
هانکوک ئاماژەی بەوەکردووە ، ئامانجی پلانەکەی ئێمە ئەوەیە بڕی بودجەی خۆپاراستن زیادبکرێت و بەشێوەیەکی خۆکاریش بودجەی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکان کەمدەبێتەوە”. ڕاشیگەیاندووە، پلانەکەی حکومەتی بەریتانیا خۆی دەبینێتەوە لە هاوکاریکردنی دەرونی ژنانی دوگیان، کەمکردنەوەی ڕێژەی قەڵەوی لەناو منداڵان، گۆڕینی پێکهاتەی شوێنی ژیان و نیشتەجێبوون، کەمکردنەوەی ڕێژەی تەنیایی و دوورەپەرێزی، کەمکردنەوەی خواردنەوەی کحول و کێشانی جگەرە لەنێو گەنجان .

پلانەکەی حکومەتی بەریتانیا لە ساڵی ٢٠٢١ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تا ساڵی ٢٠٢٥ میکانیزمەکانی خۆپاراستنی هاوڵاتیان لە نەخۆشیەکان جێبەجێدەکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi