نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

زانایان مشكه‌ك دروستكر

زانایان مشكه‌ك دروستكر
K24 – هه‌ولێر:

چەند زانایەکی چینی چەند کۆرپەلەیەکی مشک بەبێ بوونی هیچ باوکێک بە دونیا دەهێنن.

ئەو زانایانە چەند زنجیرەیەکی (دی ئێن ئەی)ی خانەی بنەڕەتی ئاولەمە (ستیم سێڵ ئیمبرۆ) سڕیوەتەوە، ئەمەش وایکردووە، دایکیان بتوانن هێلکەی پیتراو دروستبکەن بەبێ ئەوەی نێرینەیەک لەو پرۆسەیە بەشداربێت.

مشکە بێ باوکەکان بە تەواوی تەندروستن و دەشتوانن لە داهاتوو وەچە بخەنەوە. ئەم پرۆسەیە ناسراوە بە پارسێنۆجێنسیس کە لەناو هەندێک لە مێرووەکان بەشێوەیەکی سروشتی هەیە بەڵام لەناو پۆلی شیردەرەکان شتێکی ئەستەمە.

کی ژو، بەڕێوەبەری تاقیکردنەوەکە لە ئەکادیمیای زانستی چین، لەبارەی دۆزینەوەکەیان گووتی: “ئێمە ئەو پرسیارەمان دەکرد بۆچی شیردەرەکان پێویستیان بە ئەنجامدانی سێکسە تاکو بتوانن کۆرپەلە دروست بکەن. بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە پێویستمان بە ناچالاککردنی هەندێک جیناتی خانە بنەڕەتییەکان بوو لە شیردەرەکان”.

زاناکان خانەی هاپلۆید (تەنها نیوەی کرۆمۆسۆمەکانیان هەیە) لەناو خانە بنەڕەتییەکانی ئاوەڵە دەستکاریکردووە، ئەمانە تێکەڵ بە گامیت (خانەی بەرپرس لە زاوزێکردنی مێینە) کراوە و پاشان لەناو رەحمی مشکەکە چێندراوە.

لەبارەی ئەوەی کە ئایا دەتواندرێت هەمان پرۆسە لە مرۆڤدا دووبارە بکرێتەوە، زانایان پێیانوایە ئەمە کاری زۆری دەوێت، بەڵام ئەوەی زیاتر رێگرییە لەبەردەمیان، بەها رەوشتییەکانی مرۆڤە، رەنگە ئەم پرۆسەیە دژی بەها مرۆڤایەتییەکان بێت، دەنا لە رووی پزیشکییەوە کارێکی ئەستەم نییە.

بەڵام تاقیکردنەوەکە بێسوود نییە بۆ مرۆڤ، بەڵکو دەکرێت لە رێگای تاقیکردنەوەی هاوشێوە، لە دایکبوونی منداڵی کەم ئەندام نەهێڵدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi