ڤان راستیان بزانى،دي سەرسۆرمان بى!
باسنيوز:
1- لە كەشوهەوای ساردا، ڕێژەى بینینى خەوى ترسناك زیاد دەكات، هەروەها ئەو كەسانەى لەسەر پشت دەخەون، ئەگەرى بینینى خەوى ترسناكیان زیاترە لەو كەسانەى كە لەسەر لایەك دەنوون.
2- سەرەتاى دروستبوونى زنجیرەكانى جەیمس بۆند، لە راستیدا كە یەكەم جار كە فیلمى سینەمایى جەیمس بۆند دەرچوو، ئەو كونەى لە دەستپێكى فیلمەكەدا پیشانى دەدات، لوولەى دەمانچەیەكى راستییە و كامێرەیەكى بچووك و تایبەتیان بۆ دروست كردە تا بتوانن ڤیدیۆكەى لەناودا بگرن.
3- قەلە ڕەش دەتوانێت لە بەبەغا باشتر قسە بكات ئەگەر هەوڵی فێرکردنی بدرێت.
4- منداڵێكى تازە لەدایكبوو، لە یەكەم ساڵى تەمەنیدا 720 سەعاتى خەو لە دایك و باوكى دەبەن.
5- سەردەمانی زوو هیرۆیینیان دەرخواردى مندڵەكەیان دەدا وەكوو چارەسەرێك بۆ كۆکە.
6- لە ساڵى 1917 بۆ یەكەمین جار لە مێژوودا، وشەى (OMG – ئۆو مای گاد) واتا (ئەى خوایە) لەلایەن وێنیستۆن چێرچڵەوە بەكار هات.
7- ناوى فیلم كارتۆنى تۆم و جێرى، لە كتێبێك وەرگیراوە، بەناوى (ژیان لە لەندەن)، كە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 1823،چیرۆكى ئەم كتێبەش باس لە سەركێشیى دوو هاوڕێ دەكات بەناوى (جێرى هاوسۆرن) و (كۆرینسییەن تۆم).
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی