ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

فه‌رەنسا مۆبایل ژ قوتابیان قەدەغەکر

فه‌رەنسا مۆبایل ژ قوتابیان قەدەغەکر
K24- هه‌ولێر:

پڕۆژە یاسای قەدەخەکردنی بەکارهێنانی مۆبایل، تابلێت، کاتژمێری زیرەک لە لایەن پەرلەمانی فرەنسا پەسەندکرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دۆیچە ڤێلە، جیا لە قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت، هەر قوتابییەک تەمەنی خوار 15 ساڵ بێت، بۆی نییە مۆبایلەکەی بباتە قوتابخانە لە فرەنسا، مەگەر ئەوەی بۆ کارێکی فێرکاری پەیوەست بە قوتابخانەکان بەکاربێت.

هەروەها ئەو قوتابیانەی تەمەنیان زیاد لە 15 ساڵە، دەتوانن لە ژێر رۆشنای چەند رێنماییەک مۆبایلەکانیان بەکاربهێنن.

یەکێک لە بەڵێنەکانی ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فرەنسا، لە سەروبەندی کەمپینی هەڵبژاردنەکان، قەدەخەکردنی بەکارهێنانی مۆبایل بوو لە قوتابخانەکان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi