ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پشتى مرنێ ب 55 رۆژا،زارۆك بوو!

پشتى مرنێ ب 55 رۆژا،زارۆك بوو!

رووداو-سلێمانی

لەسەر داوای ماڵباتەکەی، پزیشکانی پۆڵۆنیا بۆ ماوەی 55 رۆژ خانمێکیان لەسەر هەناسەدانی دەستکرد هێشتەوە کە مێشکی مردبوو، ئەویش بۆ رزگارکردنی کۆرپەکەی نێو سکی!

خانمەکە مێشکی مردبوو، هیچ هیوایەکی بەردەوامیی ژیانی نەمابوو، بەڵام کۆرپەیەکی لە سکدابوو کە لەڕووی زانستییەوە نەدەکرا لە دەروەی منداڵدانی دایکی بەردەوامبێ لە ژیان.

ئەو خانمە شێرپەنجەی مێشکی هەبووە و هەر بەو هۆیەشەوە گیانی سپاردووە، بەڵام پزیشکەکان لەسەر داوای کەسە نزیکەکانی خانمەکە بڕیاریانداوە ئامرازەکانی هەناسەی دەستکردی لێنەکەنەوە تاکو منداڵەکەی نێو سکی دەگاتە تەمەنێکی وەها کە بتوانێ لە دەرەوەی منداڵدان بژی.

کاتێک تەمەنی منداڵەکە گەیشتە 26 هەفتە، بە نەشتەرگەری قەیسەریی (سیزاریان) دەرهێنرا و ئیدی ئامێرەکان لە دایکەکە کرانەوە و رەوانەی گۆڕستان کرا!

خانمە تەمەن 41 ساڵانەکە کۆتایی ساڵی رابردوو گەیێنرابووە نەخۆشخانە و هەر لەوێ مێشکی مردبوو، بەڵام بۆ رزگارکردنی کۆرپەکەی، بڕیاردرا ئەو ئامێرانەی پێوە بمێننەوە کە یاریدەی بەردەوامیی ژیانی دەدەن.

منداڵەکە کاتی لەدایکبوونی کێشی کیلۆگرامێک بووە و ئێستا بوەتە 3 کیلۆگرام و بە گوتەی پزیشکەکان تەندروستیی باشە و نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi