ل سەر بکارئينانا کۆمپیوتەرى بابێ خۆ كوشت
خەندان
کوڕێکی تەمەن 20 ساڵ لە سیدنی- ئوسترالیا باوکی بە چەقۆ دەکوژێت دوای ئەوەی دەبێتە دەمەقاڵێیان لەسەر ئەوەی کوڕەکە بەردەوام سەرقاڵی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بووە. باوکیشی داوای لێکردووە بێت نانیان لەگەڵدا بخوات و دەستبەرداری کۆمپیوتەرەکەی ببێت.
بەگوێرەی وتەکانی کین هاردی بەرپرسی پۆلیسی سیدنی بۆ رۆژنامەنووسان، ئێوارەیەکی درەنگ و لەکاتی نانخواردندا باوکەکە چەندجارێک کوڕەکەی بانگ دەکات بۆ ئەوەی دەستبەرداری کۆمپیوتەرەکەی ببێت و نانیان لەگەڵدا بخوات، بەڵام کوڕەکە لەو رەخنانەی باوکی بێزاردەبێت و دەبێتە دەمەقاڵێیان، دواجار کوڕەکە باوکی دەکوژێت.
دوای ئەوەی رووداوەکە دەکەوێتەوە دەستبەجێ باوکی کوڕەکە کە تەمەنی 56 ساڵە دەگەیەننە نەخۆشخانە، بەڵام لەڕێگادا گیانی لەدەستدەدات و دەمرێت.
بەگوێرەی لێدوانەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە کوڕەکە داوای کردووە کە بە کەفالەت لە زیندان ئازاد بکرێت، بەڵام دادگا ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە.
پۆلیسی سیدنی ئەوەشی دووپاتکردووەتەوە کە رووداوەکە تەنها بەهۆی دەمەقاڵێیان بووە لەسەر بەکارهێنانی کۆمپیوتەر، دایکی کوڕەکەش لەو کاتەدا لە ماڵەوە بووەو ئاگاداری رووداوەکە بووە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک بەشداری لە شەڕی نێوان ئەو باوک و کوڕەدا نەکردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی