ژترسا ئه‌ردۆغان جگارا خۆ ڤه‌دشێرت
K24 – هه‌ولێر
هاووڵاتییه‌كی توركی له ترسی ئه‌وه‌ی كه ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ده‌ستی به‌سه‌ر دا نه‌گرێت جگه‌ره‌كه‌ی ده‌شارێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی یه‌نی عه‌قدی توركی، سه‌رۆك كۆماری توركیا پاش نوێژی جه‌ژنی قوربان له مزگه‌وتی فاتیح ئۆرمانی له ئه‌سته‌نبوڵ سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی ناوچه ده‌كات و بۆ پیرۆزباییكردنی جه‌ژن به‌ره‌و ئه‌و كه‌سانه ده‌چێت كه له به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیس كۆ بوونه‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر جگه‌ره‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێت كه پیرۆزبایی جه‌ژنیان لێ ده‌كرد.
هاوڵاتییه‌ك له ترسی ئه‌وه‌ی كه ئه‌ردۆغان جگه‌ره‌كه‌ی نه‌بینێت و ده‌یزانی كه پێشتر چی له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌كیشه‌كان كردووه، جگه‌ره‌كه‌ی ده‌شارێته‌وه.
پێشتر ئه‌ردۆغان ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری پاكه‌تی جگه‌ره‌ی جگه‌ركێشان گرتووه و به‌ڵێنیان لێ وه‌رگرتووه كه جارێكی تر جگه‌ره نه‌كێشن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی