دادگه‌ه بریارێ ده‌رباره‌ی چاره‌نڤيسێ شاهجوانا تێنس ده‌ردكت
باسنيۆز:
دادگای دادوه‌ری وه‌رزشی، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه، ڕای گه‌یاند، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی داهاتوو بڕیار له باره‌ی كێشه‌ی یاریزانی تێنسی ڕووسی “مارییا شاراپۆڤا” كه به “شاجوانی یاری تێنس” ناسراوه، ده‌رده‌كات.
پێشتر له مانگی ته‌مووز، یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تێنس، دوای ده‌رنه‌چوونی له تاقیكردنه‌وه‌ی ئاشكراكردنی وه‌رگرتنی وزه‌به‌خشه‌كان و سه‌لماندنی بوونی ماده‌ی “میلدۆنیم”ی قه‌ده‌غه‌كراو له جه‌سته‌یدا له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانێتی ئوستورالیا بۆ تێنس، بڕیاری ڕاگرتنی “شاراپۆڤا”ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌ركرد.
ماده‌ی میڵدۆنیۆم” له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه خرایه ڕیزی لیستی ماده وزه‌به‌خشه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت ئه‌و ماده‌یه هاوكار ده‌بێت له ناردنی خوێن و باشكردنی توانای وه‌رزشی لای وه‌رشكار.
پاش ئه‌وه، ڕووسیا ڕای گه‌یاند، كه “شاراپۆڤا” به‌شداری له یارییه‌كانی ئۆلۆمپیادی هاوینه‌دا ده‌كات، به‌ڵام دادگای دادوه‌ری وه‌رزشی، بینینی تانه‌كه‌ی دواخست.
ماریا شاراپۆڤا، كچه یاریزانی ڕووسی له یاری تێنس، له ساڵی 1987 له دایكبووه و له ساڵی 2001ـه‌وه له پاڵه‌وانێتییه جیهانییه‌كان به‌شداری ده‌كات، له ساڵی 2005 له‌سه‌ر ئاستی جیهان به یاریزانی یه‌كه‌می ئافره‌تان پۆلێن كرا، خاوه‌ن 5 نازناوی گه‌وره‌ی جیهانییه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی