5 هه‌زار دینار بدە و ب ئارەزوويا خۆت خوارنێ بخۆ
باسنيۆز:
كۆمه‌ڵێك گه‌نج له شاری هه‌ولێر له رۆژانی جه‌ژنی قورباندا فیستیڤاڵێكی خواردن ساز ده‌كه‌ن و داهاتی ڤیستیڤاڵه‌كه‌ش له كاری خێرخوازی خه‌رج ده‌كه‌ن.
ره‌وا به‌رزنجی رێكخه‌ری ڤیستیڤاڵه‌كه بۆ (باس‌نیوز) رایگه‌یاند “ده‌مانه‌وێ له رێگه‌ی ئه‌و فیستیڤاڵه‌وه بڕه پاره‌یه‌ك كۆبكه‌ینه‌وه و داهاته‌كه‌ی ببه‌خشینه سندوقی ئاواره‌كان، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت توانای گه‌نجان له كاری خۆبه‌خشیدا نیشان بده‌ین”.
ره‌وا له‌گه‌ڵ چه‌ندین گه‌نجی تری شاری هه‌ولێر به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش ڤیستیڤاڵه‌كه‌یان رێكخستووه و خواردنه‌كانیش به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش ئاماده كراون. ره‌وا گوتیشی “ئه‌وانه‌ی خواردنه‌كانیان ئاماده كردووه خزم و ناسیاوی خۆمانن”.
فیستیڤاڵه‌كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، واته سێیه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان له‌نێو پاركی شانەده‌ری هه‌ولێر سازده‌كرێ و ته‌نها یه‌ك رۆژ ده‌خایه‌نێت، هه‌روه‌ها 60 خێزان له شاری هه‌ولێر چێشته‌كان ئاماده ده‌كه‌ن و بڕی 5 هه‌زار دینار له هه‌ر به‌شداربووێك وه‌رده‌گیرێ، به‌گوته‌ی رێكخه‌ری فیستیڤاڵه‌كه ئه‌وه‌ی له توانایدابێت ده‌توانێ بڕی پاره‌ی زیاتر بدات.
سه‌باره‌ت به‌جۆری ئه‌و چێشتانه‌ی كه له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا پێشكه‌ش ده‌كرێن، ره‌وا گوتی “چێشته‌كان جۆراوجۆرن، به‌شێكیان كورده‌وارین”.
له به‌شێكی تری فیستیڤاڵه‌كه‌دا گۆرانی و میوزیك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی