پیرەژنهك ژبهر یاریا پۆكیمۆن گیانێ خۆ ژدەست ددهت
باسنيۆز:
هۆگربوونی خەڵكی جیهان بەیاریی (پۆكیمۆن گۆ)وە گەیشتووەتە ڕادەی سەرشێتی، بەم هۆیەوە خەڵكانێكی زۆر گیانیان لەدەست داوە. ئەمڕۆ یەكشەممەش جوتیارێك لەكاتی لێخوڕین و یاریكردندا لە شاری تۆكۆشیمای ژاپۆنی خۆی بە دوو پیرەژندا كێشا و یەكێكیان گیانی لەدەست دا.
جوتیارەكە تەمەنی 39 ساڵە و لەمبارەوە دوای دەستگیركردنی لەلایەن پۆلیسەوە گوتوویەتی بەهۆی یاریكردنەوە بە پۆكیمۆن گۆ، بەباشی ئاگاداری ڕێگە نەبووە.
بەهۆی ئەو ڕووداوەوە، پیرەژنێكی ژاپۆنی بەنێوی ساشیكۆ ناكانیشی تەمەن 72 ساڵ دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.
تەنها لە ماوەی یەك مانگدا لە ژاپۆن، 79 رووداوی هاتوچۆ بەهۆی یاریی پۆكیمۆن گۆوە بووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی