مێشا هنگڤينى شانەیەکێ ل سەر فرۆكهيهكا شهرى دروست دكت
باسنيۆز:
مێش هەنگوین شانەیەک لەلای پێشەوەی فڕۆكەیەكی جەنگیی ئەمەریكی دروست دەكات و دەستەی چاودێریی فڕۆكەكەش بە سەلامەتی كەندووەكە بۆ شوێنێكی دیكە دەگوازنەوە.
ماڵپەری (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاوی كردووەتەوە، نزیكەی 20 هەزار مێش هەنگوین كەندوویەكیان لە پێشەوەی فڕۆكەیەكی جەنگیی ئەمەریكی دروست کردووە، كە دواتر لەلایەن دەستەی چاودێریی فڕۆكەكەوە بە سەلامەتی بۆ شوێنێكی دیكە گوازراوەتەوە.
ئەم فڕۆكەیە ئەمەریكییە و لە جیهاندا بە باشترین فڕۆكەی جەنگی دادەنرێت، دوای ئەوەی لە جەنگ دەگەڕێتەوە، بۆ بەیانییەكەی دەستەی چاودێریی كاتێك سەیری فڕۆكەكە دەكەن، دەبینن كەندوویەكی مێش هەنگوین لەلای پێشەوەی فڕۆكە جەنگییەكە دروست بووە.
شارەزایانی فڕۆكەوانی پێیان وایە مێش هەنگوینەكان لە كەندوویەكی گەورەترەوە هاتوون، چونكە یەكەم جاریان بوو كەندوویەكی قەبارە گەورەی مێش هەنگوینی وا ببینن، هەربۆیە بڕیاریان داوە دەرمانی مێش كوژی لێ نەدەن و لەبری ئەمە بۆ شوێنێكی سەلامەت بیگوازنەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی