باژێرێ هێلسینكی ئاسایشترین باژێرێ جیهانێ يه بۆ هاتوچۆيێ
باسنيۆز:
پۆلیسی هاتوچۆی شاری هێلسینکی پایتەختی فینلەندا ئاشكرای كرد لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ كە كۆتایی مانگی تەمووزە، هیچ ڕووداوێكی هاتوچۆ لە شارەكەدا نەبووەتە هۆی گیان لەدەستدان.
پۆلیسی شارەكە بەخۆشحاڵییەوە ئاماژە بەوە دەكات لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا ڕووداوی هاتوچۆ لە شارەكەدا بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە و هاووڵاتییانی شارەكەش پەیڕەوی یاساكانی هاتوچۆیان كردووە.
بەم شێوەیە هێلسینكی ژمارەیەكی پێوانەیی وەك ئاسایشترین پایتەخت لەڕووی هاتوچۆوە تۆمار كرد.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە پایتەختی وڵاتانی تری ئەوروپا ژمارەیەكی بەرچاوی ڕووداوی هاتوچۆ و گیان لەدەستدانیان تێدا ڕوودەدات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی