ئه‌ڤ زه‌لامه ساخله‌م و له‌ش ساخه ، بناسه كو بێ مێشك ژیايه!
دواڕۆژ:
كاتێك باسه‌كه دێته سه‌ر مێشكمان، ئایا قه‌باره گرنگه؟ یه‌كێك له گه‌وره‌ترین چیرۆكی زاری خه‌ڵك له‌باره‌ی مێشكه‌وه ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن، مێشكی گه‌وره هه‌میشه باشتره له مێشكی بچووك، به‌ڵام ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی كه مێشكیان له كه‌سی ئاسایی بچووكتره، قه‌باره‌ی مێشكمان ده‌بێت چه‌ندێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی بژین؟ به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌رشیفه پزیشكییه‌كان، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك به مێشكێكی بچووك یاخود به نه‌بوونی پارچه‌یه‌ك له مێشكیان ته‌حه‌دای زانستیان كردووه.
له ساڵی 2007، له توێژینه‌وه‌یه‌كیاندا، دكتۆره‌كان باسی شتێكی باوه‌ڕپێنه‌كراوی نامۆی پزیشكیان كرد، پیاوێكی 44 ساڵی فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت، ژیانێكی ئاسایی ژیاوه سه‌ره‌ڕای بوونی مێشكێكی زۆر بچووك، پیاوه‌كه فه‌ره‌نسی بوو پاش ئه‌وه‌ی دوو هه‌فته بوو قاچی لاوازبوبوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی پزیشكی كرد كه ڕۆشته نه‌خۆشخانه پزیشكه‌كان پێیان وت: ده‌بێت پشكنینی مێشك ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌یی هۆكاری نه‌خۆشیه‌كه‌ی بزانن، كه ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌یان بینی تووشی سه‌رسوڕمان بوون به‌وه‌ی ئه‌م پیاوه لایه‌كی مێشكی نه‌بوو، شوێنی ئه‌و به‌شه‌ی مێشكیشی به شله‌یه‌ك پڕبووبوه‌وه، ئه‌و شله‌یه له كه‌سی ئاسایدا ده‌چێته‌وه ناو خوێن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر له مێشكی ئه‌م پیاوه‌دا كۆبووبوه‌ووه.
ئه‌وه‌ی سه‌یره لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌م پیاوه به درێژای ئه‌و هه‌موو ساڵه ژیانێكی ئاسایی ژیاوه و ژیانی هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی دوو منداڵه‌ك له‌كاتی پشكنینی زیره‌كیدا ده‌ركه‌وت كه ڕێژه‌ی زیره‌كی 75% و كه‌سێكی بیر كۆڵ نیه.
له هه‌موو ئه‌مانه سه‌یرتر ئه‌وه‌یه، ئه‌م پیاوه پێویست بوو به‌شێكی له‌شی كار نه‌كات و توانای بینبین و بیستن و هاوسه‌نگی و فێربوونی كه‌مببوایه‌ته‌وه و ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی بگۆڕدرایه، له كاتێكدا به درێژایی چه‌ندین ساڵه هیچ یه‌كێك له‌مانه‌ی نه‌بووه.
ئه‌م حاڵه‌تانه نه‌ك هه‌ر خۆگونجاندن و جیڕی مێشكی مرۆڤ پیشان ده‌دات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ش پیشان ده‌دات كه ئێمه‌ی مرۆڤ له‌باره‌ی مێشكمانه‌وه زۆر كه‌م ده‌زانین، حاڵه‌تی له‌م جۆره وا له زانا پسپۆره‌كانی مێشك و ده‌مار ده‌كات كه جارێكی دیكه بیربكه‌نه‌وه و ڕوانینی خۆیان به‌رامبه‌ر مێشك بگۆڕن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی