ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مارمێلكەیەكێ ئاڤى ل قه‌زا پشدەر دئێته‌ ديتن

 مارمێلكەیەكێ ئاڤى ل قه‌زا پشدەر دئێته‌ ديتنeerrr

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێtransparent (1)

لە چەند سەرچاوەیەكی ئاوی سنووری قەزای پشدەر چەند مارمێلكەیەكی ئاویی جیاواز دەردەكەون و شوێنەوارناسێكی سنوورەكەش چەند زانیارییەكیان لەبارەوە ئاشكرا دەكات.

ئیسماعیل نوورەدەینی، نوێنەری شوێنەوارناسانی راپەڕین بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئەم گیاندارەی كە لە وێنەكە دیارە لە شێوەی مارمێلكە دایە، لە سەرچاوەی ئاوی گوندی (هوڕێوە)ی رۆژهەڵاتی قەڵادزێ وێنەی گیراوە جگە لەوەش لە كانی و سەرچاوەی تری هەندێك لە شوێنە ساردەكانی تری پشدەریشدا بوونیان هەیە وەكوو ( سولاوی دەوژان، ڕەزگە، قەڵاتووكان) و چەند شوێنێكی تر”.

گوتیشی: ئەو مارمیلكەیە لە هەندێ ناوچە پێی دەگوترێ (بووكە جندە) یان (فەقێ كوژە) و بەپێی زانیارییەكان لە هەندێ‌ شوێنی وڵاتی دیكەی جیهانیش جۆریان هەیە وەك لە ئەمریكای باكوور، ئەورووپا و ئاسیا.”

دەربارەی ژیانی مارمێلكەی ئاوی، نورەدەینی گوتی: “تەمەنی مارمێلكەی ئاوی 2 بۆ 15 ساڵە، هێلكەش بە تەنیا بەسەر گیا ئاوییەكانەوە دادەنێ و لە ماوەی 3 هەفتەشدا هەڵیاندێنێ.”

نوێنەری شوێنەوارناسانی راپەڕین هێمای بۆ ئەوەش كرد كە بەپێی یاسای ژیانی كێوی و گوندی كە لە ساڵی 1981 دەرچووە، هەر جۆرە بازرگانی كردنێك بەم مارمێلكە ئاوییە كە 3 جۆری سەرەكیی هەیە قەدەغە كراوە.

06168e7f219363af54f5c698a668184a_L
eerrr

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi