ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نرخی وێنەیەكی گەیشتووەتە 500 دۆلار.. گەنجێکی ئێزدی بە وێنەكێشان خۆی بە دنیا ناساندووە

نرخی وێنەیەكی گەیشتووەتە 500 دۆلار.. گەنجێکی ئێزدی بە وێنەكێشان خۆی بە دنیا ناساندووە

سەباح ئەمین: خەڵک هەیە لە ئەورووپاوە بۆ کێشانی وێنەکانی نۆرەی گرتووە

باسنيوز:

سەباح ئەمین، گەنجێکی کوردی ئێزدیی دانیشتووی (شاریا)یە لە پارێزگای دهۆک، بە کێشانی وێنە، سەرنجی دنیای بۆ خۆی راکێشاوە، هاوکات ئەو کارەی بووەتە سەرچاوەیەکی باشی داهات، وەکوو خۆی دەڵێت، کە دەرچووی کۆلێژی یاسای دهۆکە، بەڵام وێنەکێشان بە کاری سەرەکیی خۆی دەزانێت و رۆژانە بە لایەنی کەم دوو سەعات و رۆژیش هەیە حەوت سەعات وێنە دەکێشێت.

سەباح، بۆ (باسنیوز) دەڵێت: ”هەر لە منداڵییەوە ئارەزووی کێشانی وێنەم هەبووە و ئێستا خەڵکانێک بۆ کێشانی وێنەکانیان لە ئەورووپاوە نۆرەیان گرتووە، کێشانی وێنەیەکی تایبەت کە نزیکەی حەوت رۆژ بۆ 10 رۆژ بە بەردەوامی کاری تیادا دەکەم، بەپێی داواکاریی کەسەکان، نرخی لە 150 دۆلارەوە تاوەکوو 500 دۆلار رۆیشتووە.“

دەشڵێت: ”ئێستا وێنەکێشان لە حەز و ئارەزوویەکی منداڵیمەوە بووەتە بەشێک لە سەرچاوەی ئابووری و بژێویی خۆم و خانەوادەکەم“
سەباح، کە تاقانەی حەوت خوشکە، توانیویەتی لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە خۆی بناسێنێت و بەوەش سەرنجی زۆری فانەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ خۆی ڕاکێشاوە کە لە هەموو دنیاوە داوای کێشانی وێنەی لێ دەکرێت.

ئەو گەنجە کوردە ئێزدییە کەرەستەکانی وێنەکێشانی هەر لەناو ماڵەکەی خۆیدا و لە بەشێكی ژوورەکەی داناوە، دەڵێت: ”وێنە بووەتە بەشێکی گەورە لە ژیانم و وەکوو گەنجێکی کورد هیچ خۆم بە کەمتر نازانم لە گەورەترین وێنەکێشەکانی جیهان، لەگەڵ ئەوەی وێنەکێش هەیە لە دنیا پاڵپشتیی گەورەی مادیی هەیە بۆ کڕینی بۆیە و پێویستییەکان، بەڵام من بەو شتە سادانەی بەردەستم، جێگای شانازییە بۆم کە بووم بە کەسێک دەتوانم لەگەڵ گەورەترین وێنەکێشی دونیا بچمە پێشبڕکێوە و متمانەی سەرکەوتنم بە خۆم هەیە، چونکە بیرۆکەی گەورەم هەیە و لەو بوارەی وێنەکێشان، کە من کاری تیایدا دەکەم، کەسانی زۆر کەم هەیە (realistic pencil drawing) کە زۆر زەحمەتە کارکردن تیایدا.“

سەباح، سەرکەوتنی خۆی بۆ هاوکاریی تەواوی خانەوادەکەی، بەتایبەتی دایکی و باوکی گەڕاندەوە، کە بەردەوام پاڵپشتییان کردووە، کە لەم تەمەنە کەمەیدا بگات بەو ئاواتەی لە منداڵییەوە هەیبووە، جگە لەوەش، ئێستا کێشانی وێنە بووە بە سەرچاوەیەکی باشی بژێوی بۆیان.

س.س

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi