هۆشدارییه‌ك بۆ به‌كارهێنه‌رێن سیسته‌مێ ئه‌ندرۆید
باسنيوز:
چه‌ند ئه‌پڵیكه‌شنێكى سیسته‌مى (ئه‌ندرۆید)، مه‌ترسییان بۆ به‌كارهێنه‌رانیان دروست كرد و به‌هۆیه‌وه سڕدرانه‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپه‌ڕى (وۆرڵد ستریت جۆرناڵ)ى ئه‌مریكى، کۆمەڵێک ئەپڵیکەیشنی سیسته‌مى (ئه‌ندرۆید)، كه تایبەتن بە بەرنامەکانی قورئان، بانگدان، زیکره‌كان، وێنەگرتن، نامەناردن، دۆزینەوەی کامێرای چاودێری و چەند ئەپڵیکەیشنێکی تر، زیاتر له‌وه‌ى كه پێویسته، داتاى دیكه‌یان له به‌كارهێنه‌رانیان به‌كار هێناوه و داوا كردووه، هه‌ندێك جاریش مه‌ترسییان بۆ سه‌ر پاسوۆردى ئیمه‌یله‌كان هه‌بووه و ده‌گوترێ ده‌ستیان پێ گه‌یشتووه.
ناوى به‌شێك له‌و ئه‌پڵیكه‌یشنانه خراونه‌ته ڕوو، كه بریتین له: Speed Camera Radar, Qr Bardcode Scanner, Audiosdriod Audio, Smart Kit360, Wifi Mouse, Quraan, Al Quraan, Handcdent Nexst SMS/MMS, UDIOUS Droird.
هەرچەنده گووگڵ لە مارکێتەکەیدا بەشێکی زۆری ئەم ئەپڵیکەیشنانەی سڕیوەتەوە و ناتوانرێ داببه‌زێنرێن و به‌كار بهێنرێن، بەڵام هێشتا به‌شێك له‌و ئەپڵیکەیشنانه ماون و ئه‌گه‌رى هه‌یه ببنه هۆى دزەپێکردنی زانیارییەکانی بەکارهێنه‌ر.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی