نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئایفۆن 14 دێ چاوان بت و كه‌نگى ئێته‌ به‌لاڤكرن؟

ئایفۆن 14 دێ چاوان بت و كه‌نگى ئێته‌ به‌لاڤكرن؟

وشه‌:

بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن ئەپڵەوە هیچ زانیارییەک نەدراوە، بەڵام کەسانێکی شارەزا هەن کە لە کۆمپانیاکەوە زانیاریی دزە پێدەکەن و بڵاوی دەکەنەوە، بۆیە یەکێک لەو شارەزایانە بەناوی ”مینگ چی کۆو” چەند زانیاریی لەسەر ئایفۆنە نوێیەکە ئاشکرا کردووە.

مینگ زانیارییەکانی داوەتە ماڵپەڕی ”tomsguide” تێیدا باس لەوە دەکات کە کۆمپانیای ئەپڵ دیزاینی هەر سێ ئایفۆنەکەی ”ئایفۆن 14، ئایفۆن 14 پرۆ و ئایفۆن 14 پرۆ ماکس”ی تەواو کردووە، بەڵام کۆمپانیاکە ئاشکرای نەکردووە و هەڵیگرتووە تا کاتی نمایش کردن لە پێشانگای مۆبایل لە ئەمەریکا.

لەبارەی کاتی بڵاوبوونەوەی ئایفۆنەکە مینگ گوتویەتی، ئەگەر کۆمپانیای ئەپڵ لەسەر ئەو خێراییەی ئێستە بن ئەوا بۆ مانگی ئەیلوولی 2022 بەرهەمەکە تەواو دەکەن و بۆ کۆتاییەکانی مانگی ئەیلوول و سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم بە دنیادا بڵاوی دەکەنەوە.

ئەگەری هەیە کاتی بڵاو بوونەوەی ئایفۆن 14 تا مانگی تشرینی دووەم دواخرێت

ئاماژەی بەوەیش داوە کە تەنیا ئەوە ئاشکرا کراوە کە دیزاینەکەی تەواو بووە و کەی بڵاو دەکرێتەوە، جگە لەوە هیچ زانیارییەکی تر بەردەست نییە.

لەمبارەشەوە محەمەد خدر شارەزای بواری کڕین و فرۆشتنی مۆبایل لە هەرێمی کوردستاندا بۆ ”وشە” گوتی، ئەوەی گوتراوە لەسەر ئایفۆنە نوێیەکە تەنیا زانیارییەکی سەرەتاییە و تا بە فەرمی ئەپڵ تایبەتمەندی و دیزاین و وادەی بڵاو کردنەوەیشی ئاشکرا نەکات ناتوانین بڕیار بدەین، بەڵام ئەوەی لێی دڵنیاین ئەوەیە کەی مۆبایلەکە کەوتە بازاڕەکانی دنیاوە ئێمە دەیهێنینە کوردستانیش، واتە هەمان رۆژی بڵاوبوونەوەی لە هەرێمی کوردستانیش بەردەست دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi