فەیسبووک دێ ڤان هەژماران ڕاگرت
وشه:
کۆمپانیای فەیسبووک ڕای گەیاند کە بۆ ئەمساڵ چیتر ناهێڵێت هەژماری ساختە لە تۆڕەکەیدا هەبێ، بەشێوەیەک هەموو ئەو هەژمارانە ڕادەگرێت کە ساختەن، تەنانەت ئەو هەژمارانەیش دەگرێتەوە کە تایبەتمەندییەکی فەیسبووک بەکارناهێنن.
ماڵپەڕی ”theverge” ئەوەی خستە ڕوو کە کۆمپانیای فەیسبووک بڕیاری داوە ئەو کەسانەی لە ڕێی ئیمەیڵێکەوە ئاگادار دەکرێنە کە تایبەتمەندییەکی نوێی فەیسبووک چالاک بکەن بەناوی پاراستنی فەیسبووک ”Facebook Protect”، ئەگەر تا ماوەیەکی دیاریکراو ئەو تایبەتمەندییە چالاک نەکەن، ئەوا فەیسبووکەکەیان قفڵ دەکرێت.
ئەوەیشی خستەڕوو کە تەنیا ڕێگە بۆ چالاککردنەوەی فەیسبووکەکەیان ئەوەیە کە فەیسبووک پرۆتێکت ئەکتیڤ بکەیت، ئەم تایبەتمەندییە ڕێگە ئاسانییە بۆ ئەوەی لە هاککردن پارێزراوبیت و مەترسی نەکەوێتە سەر هەژمارەکەت.
فه‌یسبووك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگە كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 له كالیفۆڕنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد و ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر لە دنیادا به‌كاری دێنن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی