وه‌ن پله‌س 10 پرۆ: ئه‌و مۆبايلا هه‌ڤركيا گالاكسی و ئایفۆن دكت
وشه:
كۆمپانیای وه‌ن پله‌س ڕای گه‌یاند، كار بۆ دروستكردنی به‌هێزترین جۆری مۆبایل ده‌كه‌ن، ئه‌ویش “وه‌ن پله‌س 10 پرۆ”یه و وه‌ك كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، به‌هێزترین مۆبایل ده‌بێ كه ركابه‌ری گالاكسی و ئایفۆن ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی “gadgets” ئاشكرای كردووه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا، كۆمپانیای وه‌ن پله‌س بۆمبه‌كه‌ی له بازاڕه‌كان ده‌ته‌قێنێته‌وه، ئه‌ویش دوای ناساندنی تازه‌ترین و به‌هێزترین به‌رهه‌می كه له جۆری ”وه‌ن پله‌س 10 پرۆ”یه، كۆمپانیاكه به‌ڵێن به به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات كه ئه‌م به‌رهه‌مه له لووتكه‌دا ده‌بێت و ركابه‌ری به‌هێزترینه‌كانی دنیا ده‌كات.
وەن پلەس دێتە ڕیزبەندی بەهێزەکانی دنیا
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێسته مۆبایله‌كه نه‌خراوه‌ته بازاڕه‌وه، به‌ڵام كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه، به تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه دروستی ده‌كات، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یشی بۆ داده‌نێت كه قه‌باره‌كه‌ی 6.70 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌یشی 1440 به 3216 پیكسڵه.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته ڕوو كه ڕامی هه‌شت گێگابایته و میمۆرییه‌كه‌یشی 128 گێگابایته، له‌گه‌ڵیدا پاترییه‌كه‌ی 5000 میلی ئه‌مپێره، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ده‌خرێته بازاڕه‌وه، نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه. به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌ن پله‌س به‌ڵێنی داوه كه به‌هێزترین ده‌بێت.
وه‌ن پله‌س كۆمپانیایه‌كی چینییه و تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌می ته‌كنه‌لۆجی و مۆبایل، له 16ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2013 له‌سه‌ر ده‌ستی “پێتێ لوا” دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا، مۆبایله‌كانی شانبه‌شانی به‌هێزترینه‌كان ده‌ڕۆن و ركابه‌ری دنیا ده‌كه‌ن به به‌رهه‌مه‌كانیان.