ترومبێلێن كاره‌بایى مه‌ترسيا هاككرنێ ل سه‌ره
وشه:
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه شاره‌زایانی بواری ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی سیستمیان كاره‌باییه، مه‌ترسیی هاككردنیان له‌سه‌ر زیادی كردووه، ئه‌م هاكه‌یش به‌مه‌به‌ستی دزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه به‌شێوازی خۆلێخوڕی و ناردنی بۆ جێیه‌ك كه شۆفێره‌كه‌ی لێ دوور بێت و پێی نه‌گاته‌وه.
له ماڵپه‌ڕی ”caranddriver” ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه ئه‌م هه‌وڵانه له ساڵی 2016ه‌وه زۆر بوون، ئه‌گه‌ر بچووكترین هه‌ڵه‌ی كاره‌بایی یان هه‌ڵه‌ی سكێره‌تی دابنرێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه ساڵانه دزینی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی بۆ 94% زیاد بكات، چونكه رۆژ به رۆژ ئۆتۆمبێل ده‌دزرێت و ئه‌م سیستمی كاره‌بایی خۆلێخوڕینه‌یش، وای له‌و هاككه‌رانه كردووه له‌ڕێی كۆمپیوته‌ره‌وه بتوانن به ئاسانترین شێوه كاری هاككردنه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
لە دنیای تەکنەلۆجیادا هەموو ئامێرێک دووچاری هاککردن دەبێتەوە، ئێستەیش گەیشتووەتە ئۆتۆمبێلی کارەبایی
له‌مباره‌یه‌وه شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیكی و شاره‌زای كۆمپیوته‌ری ئۆتۆمبێل، بۆ ”وشه” گوتی، هه‌ر ئامێرێكی ”ته‌كنه‌لۆجی و ئینته‌رنێتی” دووچاری هاككردن ده‌بێته‌وه، ئۆتۆمبێلی كاره‌باییش هاوشێوه‌ی ئه‌و ئامێرانه به ئینته‌رنێت پێوه‌ندیداره، بۆیه ئه‌مه وایكردووه هاككه‌ره‌كان بچنه ناو سیستمه‌كه‌یه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی هاك ”جا دزینی كۆد، دانانی فلاش یان له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه” ڕێی زۆر هه‌یه، به‌ڵام ئامانجه‌كه دزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه.
له ساڵانی 2016 بۆ 2019 به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژانه هاككردنی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه زیادی كردبوو، بۆیه كۆمپانیاكانی ”سایبه‌ر سكێره‌تی” ئه‌وانه‌ی تایبه‌تن به ئۆتۆمبێل، توانیان سكێره‌تی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كان بۆ 150% زیاد بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان كه‌م ببنه‌وه و نه‌مێنن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی