ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مالپەرێ یوتوب ملیۆن ڤیدیۆيێن نه‌راست و دروست رەشكرن

مالپەرێ یوتوب ملیۆن ڤیدیۆيێن نه‌راست و دروست رەشكرن

باسنيوز:

لە مانگی شوباتی ساڵی 2020ەوە تاوەكو ئێستا كەناڵی یوتوب نزیكەی یەك ملیۆن ڤیدیۆی لە كەناڵەكەیان رەش كردۆتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا كە لەلەلایەن ماڵپەرەكە بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوە دراوە، بەهۆی بڵاوكردنەوەی ژمارەیەك ڤیدیۆ كە هەواڵی ناڕاستی تێدایە لەسەر پەتای كۆرۆنا، كەناڵی یوتوب نزیكەی یەك ملیۆن ڤیدیۆی سڕیوەتەوە.

بڕیاری ڕەش كردنەوەی ئەو ڤیدیویانە لەو كاتەوە دێ كە پێشتر ڕەخنەیەكی زۆر ئاراستەی ئەو كەناڵە كراوە كە هەواڵی ناڕاستی لەسەر كۆرۆنا زۆر تێدایە، یەكێك لەو گرتە ڤیدیۆیانەی كە زۆرترین دەنگدانەوەی هەبوو هەواڵێكی ناڕاست بوو بەناوی Plandemic كە باسی لە زیانەكانی پێكوتەی كۆرۆنا دەكرد، ئەو گرتە ڤیدییە پێش سڕینەوەی نزیكەی 7 ملیۆن بینەری هەبوو.

نیل ماهون، بەرپرسی بەشی بەرهەمهێنانی یوتوب دەڵێت: “بە داخەوە نزیكەی 10 ملیۆن ڤیدیۆی هەواڵی ناراست لە سەر كۆرۆنا بڵاوكراوەتەوە و زۆربەشیان بینەریان ناگاتە 10 بینەر، بەڵام یوتوب ستراتیژییەكی تازەی داهێناوە لەسەر سڕینەوەی ئەو ڤیدیۆییانە و لەمەودا رێكاری پێویست دەگرێتەبەر بەرامبەر ئەو كەناڵانەی ئەو جۆرە كارانە دەكەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi