سامسۆنگ: نووترين گالاكسی ب هێزترین پاتری بۆ دانيت
وشه:
كۆمپانیای سامسۆنگ ڕای گه‌یاند، تازه‌ترین مۆبایلی سامۆسنگیان بڵاو كرده‌وه كه به‌هێزترین پاتری بۆ دانراوه و هێزه‌كه‌ی ده‌گاته 6000 میلی ئه‌مپێر.
ماڵپه‌ڕی ”gadgets” ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، سامسۆنگ له به‌رهه‌مه‌كانیدا گرنگی زۆری داوه به كوالێتی و تایبه‌تمه‌ندی، به‌ڵام له‌م به‌رهه‌مه‌یاندا كه Galaxy M12ی 2021ـه به‌هێزترین جۆری پاترییان بۆ داناوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندیی كه وای كردووه مۆبایله‌كه ببێته جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی.
ئەوەی جێی سەرنجە لەو گالاکسییەدا ئەوەیە کە پاترییەکەی 6000 میلی ئەمپێرە
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه بریتین له شاشه‌یه‌كی 6.40 ئینجی له‌گه‌ڵ روونی 1080 به 2340 پیكسڵ، ڕامی چوار یان شه‌ش گێگابایت و میمۆری ناوه‌كی 128 گێگابایته، پرۆسێسه‌ری octa-coreی بۆ دانراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه پاترییه‌كه‌ی 6000 میلی ئه‌مپێره.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی